4/2/2018 09:56 AM

بەرشەلۆنە دێربی ئەنجام دەدات و ڤالەنسیاس رووبەرووی هیندییە سورەكان دەبێتـەوە

ئەمشەو خولی ئیسپانی دوو یاری گرنگ بەخۆیەوە دەبینێت لە یاری یەكەمدا و لە كاتژمێر 6:15 خولەكەدا یانەی بەرشەلۆنە لە یاری دێربی خولەكەدا رووبەرووی یانەی ئیسپانیۆلی هاونیشتیمانی دەبێتەوە كەهەردوو یانە یانەی هەرێمی كەتەلۆنیان ,پێشتر بەرشەلۆنە لە جامی شادا ئیسپانیۆلی دورخستەوە بۆیە  چاوەرێ دەكرێت ئیسپانیۆل كە لەنێو یاریگای خۆیدایە تۆڵە لە بەرشەلۆنە بكاتەوە  .


لە یارییەكی ترداو لە یاری لوتكەی خولەكەدا ڤالەنسیای پلەی سێیەمی رووبەرووی یانەی ئەتلەنتیكۆ مەدریدی پلەی دووەم دەبێتەوە ,یارییەكەیان كاتژمێر 10:45 خولەك دەبێت بەكاتی كوردستان.


لە ئەگەری بردنەوەی بەرشەلۆنەو یەكسان بوون یان دۆرانی ئەتلەنتیكۆ مەدرید ئەو ا بەرشەلۆنە بەتەواوی لە نازناوی خولەكە نزیك دەبیتەوە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved