دوای 12 ساڵ دابڕان ماریا شاراپۆڤای ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی جارێكی تر به‌شداری پاڵه‌وانێتی دوبه‌ی ده‌كات كه یارییه‌كانی رۆژی 19ی ئه‌م مانگه ده‌ست پێده‌كات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی داوه‌تنامه‌ی وایه‌ڵد كاردی پێشكه‌ش كرا‌و ئه‌ویش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕی. شاراپۆڤا دواین جار ساڵی 2006 به‌شداری پاڵه‌وانێتی دوبه‌ی كردوه كه پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام له‌و كاته‌وه ئه‌و كچه یاریزانه به‌شداری نه‌كردوه، ئه‌ویش به‌هۆی سه‌رقاڵبونی به پاڵه‌وانێتی قه‌ته‌ر كه هه‌فته‌یه‌ك پێش ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ده‌كرێت. شاراپۆڤای خاوه‌نی نازناوی 5 گراندسلام به‌هۆی تۆمه‌تی خواردنی ماده‌ی وزه‌به‌خش پێشتر 15 مانگ راگیراوه‌و ساڵی رابردووش گه‌ڕایه‌وه بۆ یاریكردن، به‌ڵام له‌و كاته‌وه ئاستی وه‌كو پێویست نییه‌و نه‌یتوانیوه له پاڵه‌وانێتیه گه‌وره‌كان بگاته قۆناغه‌كانی كۆتایی. له پاڵه‌وانێتی دوبه‌ی ئه‌مساڵیش شاراپۆڤا له پاڵ گاربینی مۆگۆرۆزای ئیسپانی و ئه‌نجیلیك كیربیر و پلیسكۆڤا و سڤیتۆلینا به‌شداری ده‌كات كه ئه‌مه‌ی دوایی ساڵی رابردوو نازناوه‌كه‌ی برده‌وه.
خاك- ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure