رۆژی 4-2-2018 كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه سیمپۆزیه‌مێكی زانستی به ناونیشانی (به توێژینه‌وه‌ی زانستی شێرپه‌نجه كۆنترۆڵ ده‌كه‌ین) به‌ڕێوه‌چوو. له‌و سیمپۆزیه‌مه‌شدا كه ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایان و خوێندكارانی كۆلێج ئاماده‌یبوون، چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌شكران و بیرورایان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕكرا، سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌كانیش نوێ و بایه‌خدار بوون كه بوونه هۆی سه‌رسامی ئاماده‌بووان. له‌كۆتاییشدا ده‌رگای گفتوگۆ به‌ڕووی ئاماده‌بوواندا واڵاكراو وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانیش له‌لایه‌ن پێشكه‌شكارانی سیمپۆزیه‌مه‌كه‌وه درانه‌وه. خاك - راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure