ڕۆژی 4-2-2018 كه هاوكاتبوو له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، به ئاماده‌بوونی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شاری سلێمانی به‌ردی بناغه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نوێ دانرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی توشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و تالاسیمیا. له‌و مه‌راسیمه‌دا د.رێكه‌وت ته‌ندروستی وتی: رێژه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌راورد به ساڵانی رابردوو كه‌میكردووه، داواشی له هاووڵاتیان كرد كه بۆ خۆپاراستنیان له‌و نه‌خۆشییه پێكهاته‌ی سه‌وزه‌و میوه له ژه‌مه خۆراكییه‌كاندا زیادبكه‌ن و دووربكه‌ونه‌وه له مادده‌ی نیكۆتین و كهول. هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا چه‌ند رزگاربوویه‌كی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه چیرۆكی خۆیان بۆ ئاماده‌بووان باسكرد‌و هیوایان به‌خشییه ئاماده‌بووان. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure