شاره‌زایانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا به‌رده‌وام ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت ده‌كه‌ن كه كه‌لوپه‌له‌كانیان له ماڵپه‌ره باوه‌ڕپێكراوكان بكڕن بۆ ئه‌وه‌ی توشی حاڵه‌تی نه‌خوازراو نه‌بن و كاتێك كه شته‌كه‌ش ده‌كڕن سه‌ره‌تا بیكه‌نه‌و بیپشكنن ئینجا وه‌ری بگرن با توشی ئه‌و حاڵه‌ته نه‌بن كه به‌سه‌ر Tabrej Mehaboob هاتووه. ئه‌ندازیارێكی پرۆگرامساز له وڵاتی هیندستان به ناوی Tabrej Mehaboob ته‌مه‌ن 26 ساڵان ئامێره‌كی مۆبایلی ئایفۆن 8ی كڕی به نرخی 857 دۆلار به شێوه‌ی ئۆنلاین له Flipkart، به‌ڵام كاتێك ئایفۆنه‌كه‌ی كرده‌وه بینی له‌بڕی ئایفۆن 8 دوو پارچه سابوون له‌ناو پاكه‌تی ئایفۆنه‌كه بوو. ته‌به‌ریچ Tabrej سكاڵای دژی Flipkart تۆماركرد به‌تۆمه‌تی فێڵ لێ‌كردن، له لایه‌كی تره‌وه وته‌بێژی Flipkart رایگه‌یاند: زۆر نیگه‌رانین له‌و شته كه ڕوویداوه‌و ئه‌و رووداوه كاریگه‌ری زۆر ده‌بێت له‌سه‌ر كڕیاره‌كه‌نمان، به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیدا كه به زووترین كات لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستپێده‌كان و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه دووباره نه‌بوونه‌وه‌یان. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان به‌بیرده‌خاته‌وه كه ساڵی ڕابردوو كێشه‌یه‌كی هه‌مان شێوه‌ش ڕوویدا كاتێك ژنێك ئامێره‌كی مۆبایلی ئایفۆنی كڕی، به‌ڵام له‌بڕی ئایفۆن دوو پارچه په‌تاته‌ی له‌ناو پاكه‌تی مۆبایله‌كه دانرابوو له‌گه‌ڵ شاحینه‌ی مۆبایلی سیستمه‌كانی ئه‌ندرۆید. خاك - س: تێك ئای وێنه‌ی Tabrej Mehaboob ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌جیاتی مۆبایل دوو پارچه سابونی دۆزییه‌وه له‌ناو كارتۆنی ئایفۆنه‌كه‌ی كه به‌شێوه‌ی ئۆنلاین كڕیبووی.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure