5/2/2018 09:42 AM

بەرشەلۆنە هاوشێوەی ریاڵ مەدرید براوە نەبوو

لەیارییەكانی هەفتەی 22ی خولی لالیگای ئیسپانی دا ولە یاری دێبری كەتەلۆنیا یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی ئیسپانیۆلی دراوسێی بویەوە .

یارییەكە لە گێكی یەكەمدا بە بێ گۆڵ كۆتایی هات,لەگێمی دووەمداو لە خولەكی 66 دا جیراد مۆرینۆ یەكەم گۆڵی بۆ خاوەن یاریگا تۆمار كرد دوای زیاتر لە دە خولەك جیراد پیكێ توانی ئەنجامەكە بۆ بەرشەلۆنە یەكسان بكاتەوەو یارییەكەش هەتا كۆتایی بەوشێوەیە مایەوە .

دوای یارییەكە بەرشەلۆنە بە 58 خاڵ لە پلەی یەكەمی خولەكە مایەوەو ئیسپانیۆل بە 25 خاڵ لە پلەی 15ییەمی خولەكەدایە.

لە یارییەكی تردا ئەتلەنتیكۆ مەدرید توانی سود لە یەكسان بونی بەرشەلۆنە وەربگرێت ولە ڤالەنسا بباتەوەو خۆی لەبەرشەلۆنە نزیك بكاتەوەكە ئێستا جیاوازی نێوانیان تەها نۆ خاڵە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved