5/2/2018 09:56 AM

لە ئیتاڵیا گەورە كان براوە بوون جگە لە میلان

خولی سێریا ئەی جیاواز لە هەفتەكانی تر چەندین ئەنجامی گەورەی تێدا تۆماركرا كەبەردەوام بەهۆی كەمی گۆڵ تۆماركردن لەیارییەكاندا رەخنە لەوخولەدەگیرێت.

یانەی یۆڤانتۆس توانی سەركەوتنێكی گەورەو مێژووی تۆمار بكات كاتێك بە حەوت گۆڵی بێوەڵام لە یانەی ساسۆلۆی بردەوە كە گۆنزالۆ هیگواین توانی لە یارییەكەدا هاتریك تۆمار بكات.

لە یارییەكی تردا ناپۆلی جارێكی تر پێشەنگی وەرگرتەوە كە بەدوو گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی بینیڤیتۆی بردەوە .

یانەی رۆماش یەكێكی تر بوو لەویانانەی لەم هەفتەیەدا سێ خاڵی تری وەرگرت  كە بە تاكە گۆڵێكی سینجیك ئەندێر بردنەوەی بەسەر یانەی هێلاس ڤیرۆنا تۆمار كرد.

یانەی ئەسی میلان هاوشێوەی ئەنتەر میلان بەگۆڵێك لەگەڵ یانەی ئۆدەنێزی یەكسان بوو.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved