زانایانی ده‌روونناسیی به‌ریتانیی توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر حاڵه‌تی خه‌مۆكیی ژنان و پیاوان كردووه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و حاڵه‌ته له ژناندا زۆرتر هه‌یه له چاو پیاواندا. ڕۆژنامه‌ی (Herald Scotland) به‌ریتانیی به پشت به‌ستن به‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی كه زانایانی ده‌روونناسیی زانكۆی گلاسكۆی سكۆتله‌ندا ئه‌نجامیان داوه وتارێكی له‌باره‌ی پشێوییه سۆزدارییه وه‌رزییه‌كان بڵاوكرده‌وه‌و كه له وه‌رزه‌كاندا مه‌گێزی خراپ‌و ماندوێتی گشتیدا و بێتاقه‌تیی له‌ژناندا ده‌رده‌كه‌وێت. توێژه‌ره‌وه‌كان ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن كه تووشبوونی ژنان به خه‌مۆكیی به‌درێژایی ساڵ ده‌رده‌كه‌وێت‌و هۆكاره‌كانیشی نه‌زانراوه‌و ئه‌و پشێویی‌و دارووخانه سۆزدارییانه‌ش په‌یوه‌سته به وه‌رزه جیاوازه‌كانی ساڵه‌وه. زانایان ده‌ڵێن» فاكته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ست به شێوازیی ژیان وه‌ك ( جگه‌ره كێشان و مه‌ی خواردنه‌وه و چالاكیی جه‌سته‌یی) و باری كه‌شوهه‌وا ( سارد بێت یان گه‌رم) ڕۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌یه و پاڵنه‌ره‌و خێراكه‌ره بۆ ده‌ركه‌وتنی حاڵه‌تیی خه‌مۆكیی لای زۆربه‌ی ژنان، به‌ڵام ئه‌مانه هۆكاریی ڕاسته‌وخۆ نین بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌روونییه. به‌پێی هه‌مان توێژینه‌وه كه له‌سه‌ر (150) هه‌زار ژن و پیاو ئه‌نجامدراوه ، ده‌ركه‌وتووه پیاوان توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه كه دۆخی خه‌مۆكیی و نیشانه‌كانی به كاتێكی كه‌م تێپه‌ڕێنن له چاو ژناندا، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان زووتر خۆ ده‌گونجێنن و كراوه‌ترن له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان و كه‌متر شه‌رم ده‌كه‌ن و به ئاسووده‌ییه‌وه وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش وایان لێده‌كات زۆر جار دۆخێكی جه‌سته‌یی و ده‌روونیی باشتریان هه‌بێت له چاو ژناندا. سه‌رچاوه: الصحه والحیاه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure