6/2/2018 10:26 AM

سلێمانی.. 54 نەشتەرگەری چاندنی مۆخی ئێسك دەكرێت

بەپێی ئامارەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە ماوەی ساڵی 2017 دا لەناو نەخۆشخانەی شەهید شاسوار بۆ چاندنی مۆخی ئێسك، 54 نەشتەرگەری چاندنی مۆخی ئێسك ئەنجامدراوەو 211 وەرگرتنی نمونەی مۆخ و دانانی cvline بۆ نەخۆشەكان كراوە.

هاوكات لەنیوەی دووەمی ساڵی 2016 دا 16 نەشتەرگەری چاندنی مۆخی ئێسك لەهەمان نەخۆشخانە كراوە، واتە لەماوەی ساڵ و نیوێكدا لە نەخۆشخانەكە 70 نەخۆش كارى چاندنی مۆخی ئێسكیان بۆ كراوە، تێچووی هەر نەشتەرگەرییەكیش بۆ یەك نەخۆش لە دەرەوەی وڵات بڕی 50 هەزار دۆلار دەكەوێت.

لەلایەكی دیكەوە لە ساڵی 2017 دا 10929 كەس سەردانی نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵیان كردووە لە شاری سلێمانی و 3518 كەس نەشتەرگەری قەستەرەو 2518 كەس نەشتەرگەری باڵۆنیان بۆ كراوەو هەروەها 310 نەشتەگەری تری تایبەت بە نەخۆشیيەكانی دڵ لەو نەخۆشخانەیە كراوە.

خاك - راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved