6/2/2018 10:31 AM

زیاتر لە 3 ملیۆن دەنكە حەبی ترامادۆڵ لەناوبرا

ڕۆژى 5-2-2018 لەلایەن لیژنەی هاوبەشی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكانەوە بە سەرۆكایەتی تەندروستی سلێمانی نوێنەری دادگای سلێمانی و دەزگای ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی شارەزوورو سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان، لە سوتووخانەی قەرەگۆل بڕی زیاتر لە سێ ملیۆن دەنكە حەبی هۆشبەر لەناوبرا.

لەوبارەیەوە د.حەسەن ڕەمەزان سەرۆكی لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: دوای وەرگرتنی بڕیاری كۆتایی لە دادگای سلێمانی، بڕی 3 ملیۆن و 240 دەنكە حەبی ترامادۆڵ لە جۆری (200) ملیگرامی لەناوبرا، پێشتر ئەم دەرمانانە لەلایەن دەزگای ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی شارەزوورەوە دەستی بەسەردا گیرابوو، هەربۆیە دوای وەرگرتنی بڕیاری كۆتایی دادگا كارەكە بەكۆتا گەیشت.

وتیشی: ئەمجۆرە دەرمانە بەمەبەستی بازرگانیكردن بەكارهێنراوەو دووربووە لە ڕێنماییە پزیشكییەكان، لەبەرئەوەی ئەمجۆرە دەرمانانە بەبێ ڕەچەتەی پزیكشی نادرێت بەهیچ كەس و تەنانەت نەخۆشێك، بۆیە ئەمجۆرە كەسانە بازرگانی پێوە دەكەن بەمەبەستی گەیاندنی بەو كەسانەی كە ئالوودەن بە ماددە هۆشبەرەكان ئەمەش لەرووی یاساییەوە رێگە پێدراو نییە.

سەرۆكی لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان وتیشی: داوا لە هاووڵاتیان دەكەین هاوكاری دەزگاكانی ئاسایش بكەن لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لەبوونی هەر زانیاریەك لەمەر جموجوڵی بازرگانان بەتایبەت بە ماددە هۆشبەرەكانەوە تا ڕێگری بكرێت لەمجۆرە مامەڵە نایاساییە زیانبەخشانە.

خاك - تەندروستی سلێمانی








زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved