7/2/2018 10:21 AM

بەهاتریكی دی ماریا پاریسیەكان گەیشتنە یاری كۆتایی

لە یارییەكانی جامی فەرەنسا ولە یاری پێش كۆتایی یانەی پاریس سانجێرمان رووبەرووی یانەی سۆ شۆ بویەوەو یارییەكەی بردەوە .

لە یارییەكەدا ئەنخێل دی ماریا توانی هاتریك تۆمار بكات و گۆڵی چوارەم ئەدیسۆن كاڤانی تۆماری كرد وەیانەی خاوەن یاریگا تاكە گۆڵێكی لە رێگەی فلۆریان مارتن تۆماركرد.

بەوبردنەوەیەش پاریسیەكان گەیشتنە یاری كۆتایی و لە یاری كۆتایشدا رووبەرووی یانەی مۆناكو َدەبنەوەكە پێش پاریسیەكان گەیشتنە كۆتایی جامەكە.

یانەی پاریس سانجێرمان لەم وەرزەدا لە باشترین كاتەكانی خۆیەتی چونكە لە لیگ وەن لە پێشەنگدایەو بە جیاوازی 11 خاڵ لە پێشەوەی پلەی دووەمەوەیەو لە یانە پاڵەوانەكانیش روبەرووی یانەی ریاڵ مەدرید بوەتەوە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved