زۆربه‌ی هاوسه‌ره‌كان دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یاندا، جۆره ساردییه‌ك له په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا به‌دیده‌كرێت و سۆز‌و خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتری نوێ ناكه‌نه‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش توێژه‌ران ئامۆژگاری هاوسه‌ران ده‌كه‌ن كه جیاوازی نییه ژنه‌كه یان پیاوه‌كه بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه یه‌كێكیان ده‌ستپێشخه‌ری بكات و ژوانێكی جیاواز دروستبكات و خۆشه‌ویستی خۆیانی تێدا نوێ بكه‌نه‌وه. مه‌رج نییه دروستكردنی ئه‌و ژووانه‌ش رۆژی یادی هاوسه‌رگیری یان له‌دایكبوونی یه‌كێكیان بێت، به‌ڵكو له رۆژێكی ئاسایی‌دا بێت زیاتر جێی دڵخۆشییه، به‌وپێیه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌ند گرنگیت پێده‌دات و ئه‌ویش هه‌وڵی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژووانه‌ت بۆ ده‌دات. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure