وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دوو سكۆله‌رشیپ له ژاپۆن راده‌گه‌یه‌نێت وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه وڵاتی ژاپۆن دوو سكۆله‌رشیپی خوێندن له‌بواری (Infrastructure Management Program) بۆ خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان كردووه. بۆیه خوازیاران ئاگادار ده‌كاته‌وه، ئه‌وانه‌ی مه‌رجه‌كانیان تێدایه له‌ماوه‌ی دیاریكراودا له‌ڕێگه‌ی به‌سته‌ری تایبه‌ت كه له خواره‌وه دانراوه، فۆڕمی پێشكه‌شكردن پڕبكه‌نه‌وه. مه‌رجه‌كان: 1- پێشكه‌شكار ده‌بێت فه‌رمانبه‌ر بێت له ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له هه‌رێمی كوردستان. 2- پێشكه‌شكار ده‌بێت به‌لایه‌نی كه‌م (2) ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت له‌پاش به ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه‌كه‌ی. 3- ده‌بێت كۆنمره‌ی به‌كالۆریۆسی 65% كه‌متر نه‌بێت. ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه ئه‌نجامه‌كانیان به پله (مامناوه‌ند، باش، زۆرباش، نایاب) له بڕوانامه‌كانیان نوسراوه، ده‌بێت له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بیگۆڕن بۆ نمره (بۆ نموونه 65)، به‌پێچه‌وانه‌وه دواجار له وه‌زاره‌ته‌كه‌مان كاری له‌سه‌ر ناكرێت. 4- ده‌بێت ته‌مه‌نی له 45 ساڵ زیاتر نه‌بێت. 5- خوێندن له‌م سكۆله‌رشیپه به زمانی ئینگلیزییه، ده‌بێت پێشكه‌شكار به لایه‌نی كه‌م ئاستی زمانی ئینگلیزی 5 IELTS یان هاوتاكه‌ی له TOEFL بێت. 6- داواكار ده‌بێت له‌هه‌مان بواری خۆی داواكاری بۆ به‌رنامه‌ی ماسته‌ر پێشكه‌شبكات. (واتا به‌كالۆریۆس و ماسته‌ره‌كه‌ی له‌هه‌مان بوار بێت). 7- كاندیدی سه‌ركه‌وتوو ئه‌گه‌ر دامه‌زرابێت، ئه‌وا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ته‌نها مۆڵه‌تی خوێندنی پێده‌درێت، واتا به موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه جێگیره‌كان. 8- كاندیدی سه‌ركه‌وتوو له‌لایه‌ن وڵاتی ژاپۆن پشتگیری دارایی ده‌كرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له وێبسایتی سكۆله‌رشیپه‌كه ده‌ستنیشان كراوه. 9. دوا مۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌شكردن ڕێكه‌وتی (13-2-2018)یه. تێبینیه‌كان: * بۆ زانیاری زیاتر تكایه سه‌ردانی ئه‌م وێبسایته بكه‌ن (www.urban.ynu.ac.jp) * تكایه فۆرمی تایبه‌ت به‌م سكۆله‌رشیپه له‌گه‌ڵ ته‌واوی دۆكیومێنتی پێوسیت بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نێردراوان تا ڕێكه‌وتی (13-2-2018) ڕه‌وانه‌بكه‌ن، كه بریتین له: 1- فۆرمی سكۆله‌رشیپ له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و داواكاریانه‌ی كه له وێبسایتی سكۆله‌رشیپه‌كه هاتووه. 2- لارینه‌بوونی شوێنی كاركردنی پێشكه‌شكار. 3- پوخته‌ی ڕاژه‌ی پێشكه‌شكار كه تیایدا به‌ڕوونی ماوه‌ی خزمه‌تی كرداری له‌دوای دوایین بڕوانامه دیاری كرابێت. 4- بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس به زمانی ئینگلیزی. 5- توانستی زمانی ئینگلیزی (تۆیفل و ئایلتس) 6- وێنه‌یه‌ك له پاسپۆرت. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure