به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی مێژووی دروستكردن و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌كارهێنانی، لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خه‌نه‌دا ده‌گرن و نوێنه‌ری چاودێری بازرگانی خانمانی لێ ئاگادارده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت بازرگانه‌كه روبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه. دیار جه‌مال نوێنه‌ری چاودێری بازرگانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتی: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه پشكنین بۆ ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كانه ده‌كرێت كه بۆ ماوه‌یه‌ك تیایدا عه‌مباركراوه، له ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانیان ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له 800 كیلۆ خه‌نه‌ی به‌رائه‌تدا ده‌گرن. نوێنه‌ره‌كه‌ی چاودێری بازرگانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان وتیشی: ئه‌و بازرگانه‌ی خه‌نه‌ی به‌رائه‌تی هاورده‌كردووه ده‌ستكاری مێژووی دروستكردن و به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی كردووه‌و له‌ڕێی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌كارهێنانه‌كه‌یه‌وه بڕێكی زۆر له خه‌نه‌كه‌ی خستووه‌ته بازاره‌وه. وتیشی: به‌پێی یاسای بازرگانی هه‌ر كاڵا‌و شمه‌كێك ده‌ستكاریكردنی لیبڵه‌كان به فێڵی بازرگانی ئه‌ژمارده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی لێبڵی كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كه یاساییه‌و ده‌ستكاری كراوه‌كه سه‌رپێچیكردنه، پێویسته سه‌رپێچیكار سزابدرێت. هه‌روه‌ها دیار جه‌مال داوا له خانمان ده‌كات له‌كاتی بازاڕكردن ئاگاداری مێژووی دروستكردن و به‌سه‌رچوونی خه‌نه‌و بۆیه‌و هه‌موو ئه‌و مه‌واده جوانكاریانه بن كه به‌كاریده‌هێنن و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه له‌كاتی هه‌بوونی هه‌رجۆره مه‌واداێكی جوانكاری ماوه‌به‌سه‌رچوودا ده‌ستبه‌جێ لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگاداربكرێته‌وه. له‌باره‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست له‌گه‌ڵ بازرگانه‌كه‌دا نوێنه‌ره‌كه‌ی چاودێری بازرگانی وتی: خه‌نه ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كه به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێت و مامه‌ڵه‌ی یاسایش له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌یدا ده‌كرێت. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure