وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانستی مامۆستایان و توێژه‌رانی كوردستان ئاگادارده‌كاته‌وه، كه له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7-2-2018ـه‌وه ده‌رگای پێشكه‌شكردنی پرۆپۆزه‌ڵی توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ مه‌به‌ستی به‌ستهێنانی گرانتی ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كاته‌وه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا توێژه‌رانی كوردستان ده‌توانن له‌م بوارانه‌ی لای خواره‌وه پرۆپۆزه‌ڵه‌كانیان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌ت بكه‌ن، بواره‌كانیش بریتین له: بواره فره دیسپلینه‌كانی زانسته سروشتی و ته‌تبیقییه‌كان بواره‌ی زانستی پزیشكی بواری وزه‌و سامانه سروشتییه‌كان و ژینگه بواری ته‌كنۆلۆجیای زانیاری و گه‌یاندن بواری گه‌شه‌پێدانی ئابوری بواری جێنده‌ر بواری یاسا‌و ڕامیاری بواری زانسته مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرانتی ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌به‌خشرێته ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه له ئه‌وله‌ویه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی هه‌رێمی كوردستانن و چاره‌سه‌ری گرفته هه‌نوكه‌ییه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر بنه‌مای كواڵیتی و كاریگه‌ری توێژینه‌وه‌كان و ڕه‌خساندنی هه‌لی یه‌كسان و شه‌فافیه‌ت و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌یڕه‌وی سیستمی پێداچوونه‌وه‌ی هاوه‌ڵانه (Peer Review) ده‌كرێت. تێبینی: دوا مۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌شكردنی پرۆپۆزه‌ڵه‌كان ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 12-3-2018یه. توێژه‌ران ده‌توانن پرۆپۆزه‌ڵه‌كانتان بۆ ئه‌م ئیمه‌یله ([email protected]) ڕه‌وانه‌بكه‌ن. ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی زانستی له هه‌رێمی كوردستان كۆمیته‌یه‌كی زانستی ستراتیجی نیشتیمانییه كارده‌كات بۆ هاندان و گه‌شه‌پێدان و كاراكردنی چالاكی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌بواری پسپۆڕی جیاجیادا له‌به‌ر ڕۆشنایی پێداویستییه زانستی و ته‌كنۆلۆجی و ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌دات بۆ به‌كارهێنانی به‌رهه‌مه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك گرانتی یه‌كه‌م گرانتی نیشتمانی بڕی (250 ملیۆن دینار) بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه ته‌رخانكراوه. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure