8/2/2018 10:23 AM

ئیشبیلیە گەیشتە یاری كۆتایی و ئەمشەو بەرشەلۆنەو ڤالەنسیاش هەوڵی ئەو پلەیە دەدەن

لەیارییەكانی جامی شای ئیسپانیاو لە یاری پێش كۆتایدا یانی ئیشبیلیە توانی لە یاری گەرانەوەدا لەنێو یاریگای خۆیدا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی لیگانس بباتەوە .


لە كۆی یاری چون و هاتن یانەی ئیشبیلیە توانی بە ئەنجامی سی َگۆڵ بەرامبەر گۆڵێك خۆی بگەنێـتە قۆناغی داهاتووكە یاری كۆتاییە و چاوەرێی یارییەكەی ئەمشەو دەكات.


بریارە ئەمشەو كاتژمێر 11:30 خولەك بەكاتی كوردستان هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو ڤالەنسیا لە یاری گەرانەوەدا رووبەرووی یەك ببنەوە .


لەیاری  چوندا بەرشەلۆنە لە كامپنۆ بە تاكە گۆڵێك سەركەوتنی بەدەست هێنابوو بۆیە ئەمشەو ڤالەنسیا لە یاریگای مێستایا رووبەرووی یانەكەتەلۆنیەكە دەبێتەوە  براوەیان دەگاتە یاری كۆتایی جامەكە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved