8/2/2018 02:08 PM

15 تۆن و 950 كیلۆگرام خۆراكی بەسەرچوو لەناودەبرێن

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ بڵاودەكاتەوە، بەپێی یاساو ریێنماییەكانیش هەر شوێنێك پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن نەبووبێت، روبەڕووی سزای ماددی و یاسایی كراونەتەوە.

بەپێی ئاماری مانگی كانوونی دووەمی ساڵی 2018، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی 2787 سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەكان ئەنجامداوە، لە كۆی ئەو سەردانانەشدا بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستی و ڤیترنەرییەكانەوە 257 شوێن ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن و بەهۆی سەرپێچی كردنیشیانەوە 10 شوێن داخراون و  279 شوێنیش سزای ماددی دراون، هەروەها 10 شوێن داخراون و شوێنێكیش روبەڕووی دادگا كراوەتەوە.

لە ئامارەكەدا ئەوەش هاتووە، لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی 2018، زیاتر 15 تۆن و 950 كیلۆگرام مەوادو خۆراكی ماوەبەسەرچوو بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناوبراون و كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش بریتییە لە 16‌ ملیۆن و 9 سەدو 57 هەزار دینارەو بەپێی  یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.

بەپێی رێنماییەكانی لیژنە هاوبەشەكان هەرشویێنێك پابەند نەبێت سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت و لەحاڵەتی دووبارەكردنەوەی سەرپێچیەكانیشدا روبەڕووی دادگا دەكرێتەوە.

خاك - لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved