به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كانی كوالیتی كۆنتڕۆڵه‌وه، هه‌شت كۆگای ده‌رمان له هه‌ولێر داخران، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێریش رایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیاندا به‌رده‌وام ده‌بێت. رائید هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: به بڕیاری قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێرو له‌به‌ر پابه‌ندنه‌بوون به ڕێنماییه‌كانی كوالیتی كۆنتڕۆڵ، له هه‌ڵمه‌تێكدا به هاوكاری به‌شی پۆلیسی شاره‌وانی قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر، هه‌شت كۆگای ده‌رمان له شاری هه‌ولێر داخران. به وته‌ی هۆگر عه‌زیز، ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران گیراوه‌ته‌به‌رو هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیاندا به‌رده‌وام ده‌بێت. خاك - ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure