10/2/2018 11:11 AM

لە خولی ئیتاڵی یاری لوتكە ئەنجام دەدرێت

ئەمشەو كاتژمێر 10:45 خولەك بەكاتی كوردستان هەردوو یانەی لازیۆ و ناپۆلی لە هەفتەی 24ی خولی سێریا ئەی بەیەك دەگەن.


یارییەكە بە یاری لوتكەی هەفتە دادەنرێت چونكە ناپۆلی بەیەكسان بوون یان دۆران پلەی یەكەم بۆ یۆڤانتۆس چۆڵ دەكات لەلایەكی ترەوە لازیۆ دەیەوێت سەركەوتنەكانی ناپۆلی بوەستێنێت و خۆی لە پلەی دووەم نزیك بكاتەوە كە ئێستا بە 46 خاڵ لە پلەی سێیەمدایە .


لەم وەرزەدا هەردوو یانە بە شێوەیەكی جیاواز دەركەوتوون كە ناپۆلی هەتا ئەم هەفتەیەش لە پێشەنگی خولەكەدایەو لازیۆش جیاواز لە ساڵانی پێشوو توانیویەتی لە پلەكانی پێشەوە خۆی نزیك بكاتەوە بەتایبەت كە ئێستا خاوەنی 46 خاڵەو لە پێش یانەكانی ئەنتەر میلان و ئەسی میلان و رۆماوەیە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved