11/2/2018 10:04 AM

ریاڵ مەدرید بە هاتریكی رۆناڵدۆ گەرایەوە

لە یارییەكانی هەفتەی 23ی خولی لالیگای ئیسپانی یانەی ریاڵ مەدرید یەكێك لە باشترین یارییەكانی ئەم وەرزی خۆی پێشكەش كرد كاتێك توانی سەركەوتنێكی گەورە بەدەست بهێت بەسەر یانەی ریاڵ سۆسیداد.


یارییەكە لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی ریاڵ مەدرید ئەنجام درا هەرلە خولەكی یەكدا لۆكاس فاسكوێز توانی ریاڵ مەدرید پێش بخات بەگۆڵێك دواتر رۆناڵدۆ و كروز سێ گۆڵی تریان لەو گێمەدا تۆماركرد.


لەگێمی دووەمدا یاریزانانی ریاڵ مەدرید باڵادەستی خۆیان بەسەر یارییەكەدا سەپاند جارێكی تر و لە رێگەی رۆناڵدوە گۆڵێكی تریان تۆمار كرد كە بووە هاتریكی كریستیانۆ و گۆڵی ژمارە پێنج بۆ ریاڵ مەدرید .


هەرچەندە ریاڵ سۆسیداد دوو گۆڵیان تۆمار كرد بەڵام كاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییەكە نەبوو بۆیە ریاڵ مەدرید خاڵەكانی بەرز كردەوە بۆ 42 خاڵ و ئێستا لە پلەی سێیەمی خولەكە دەبینرێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved