11/2/2018 10:12 AM

میلان بەردەوامە لە بردنەوەو ناپۆلیش پێشەنگی وەرگرتەوە

یارییەكانی هەفتەی 24ی سێریا ئەی جیاواز بوو لە هەفتەكانی تر چونكە هەردوو یانەكەی پێشەنگ رووبەرووی دوو یانەی بەهێز بونەوە بەڵام هەردوو یانە بەئاسانی تێیان پەراندو ریزبەندی وەك خۆی مایەوە .


یۆڤانتۆس توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی فیۆرەنتینا بباتەوە لەلایەكی ترەوە ناپۆلی توانی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لازیۆ تێپەرێنێت بەوەش پێشەنگی لە یۆڤی وەرگرتەوە .
لەیارییەكی تردا یانەی میلان بەردەوامە لە ئاستە بەرزەكەی و ئەم هەفتەیەش كاتۆزۆ توانی سێ خاڵی تر بەدەست بهێنێت كاتێك رووبەرووی یانەی سپاڵ 2013 بونەوە یارییەكەیان بە چوار گۆڵی بێ وەڵام بردەوەبەوەش میلان بە 38 خاڵ لە پلەی حەوتەمدایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved