به بۆچوونی پزیشكانی بواری ته‌ندروستی هۆكاری سه‌ره‌كی ئازاری گه‌ده بۆ خه‌فه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی خه‌فه‌ت و ئازاردا ته‌ندروستی گه‌ده لاواز ده‌بێت و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ هه‌زمكردنی خواردن سه‌خت ده‌بێت. پزیشكان له‌وباره‌یه‌وه رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌یت وزه‌و توانات به‌رزبێت بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری گه‌ده، هه‌روه‌ها ده‌بێت خۆت دوور رابگریت له هیلاكی. لێره‌دا خواردنی مه‌عكه‌رۆنی و نانی جۆ وه‌ك خواردنێكی گونجاو ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، به‌وهۆیه‌ی وزه ده‌به‌خشێت و هه‌روه‌ها به‌ئاسانی هه‌زم ده‌بن، هه‌م خواردنی شیر‌و ماست سوودیان هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری گه‌ده. له كۆتاییشدا پزیشكان داواده‌كه‌ن ئه‌م خواردنانه مه‌خۆن چونكه ئازاری گه‌ده زیاد ده‌كات: (سندی، دانه‌وێڵه، پیاز، ته‌ڕه‌پیاز، خواردنی تون، خواردنی چه‌ور، ساز، كۆفی، كحول) خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure