له نوێترین توێژینه‌وه‌ی زانایانی بواری ته‌ندروستی له‌باره‌ی ژنان، ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و ژنانه‌ی منداڵیان زۆر بێت ته‌مه‌نیان درێژتر ده‌بێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ی بڕیارده‌ده‌ن منداڵیان كه‌م ببێت. پزیشكان ئاشكرای ده‌كه‌ن كه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ۷۵ ژنان ئه‌نجامداوه له یه‌كێك له گونده‌كانی وڵاتی (كۆڵۆمبیا)، دوای 13 ساڵ له تێستهكهدا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و ژنانه‌ی منداڵیان زیاتر بوو له (دی ئێن ئه‌ی)یاندا مادده‌ی (تێلۆمیرن) زیادیكردووه، ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ درێژكردنی ته‌مه‌ن. له‌كاتی روونكردنه‌وه‌دا پزیشكان ئاماژه ده‌ده‌ن به مادده‌ی (تێلۆمین) كه له‌دوای تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌ندا كورت ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مرۆڤ پیرده‌كات و دواتریش ژیان له‌ده‌ستده‌دات، ده‌شڵێن: له‌گه‌ڵ هه‌موو سكپڕبوونێكدا ئه‌و مادده‌یه له (دی ئێن ئه‌ی) مرۆڤدا زیاد ده‌بێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێت به هۆكاری ته‌مه‌ندرێژی ژنان. له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی هۆڵه‌ندی روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت: به‌هۆی دووگیانی و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان تائێستا واتێگهشتبوون كه به‌هۆی هیلاكییه‌وه ژنان زووتر پیرده‌بن و ته‌مه‌نیان كورت ده‌بێت، به‌ڵام هۆكاری دووگیانی و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ ژنان ته‌مه‌ندرێژ ده‌كات. خاك - س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure