لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی گۆڕین و یاریپێكردنی بەروارەكەیەوە دەست بەسەر بڕێكی زۆر بسكیتدا دەگرن. لە ڕاگەیەنراوێكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامییەتی ناوەندی سلێمانیدا كە وێنەیەكی دەست خاك كەوتووە، دیار جەمال نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی لە لیژنە هاوبەشەكان رایگەیاندووە: ڕۆژى 11-2-2018 بەهۆی دەستكاری لیبڵ و درێژكردنەوەی ماوەی بەسەرچوونەكەی و دانانی دوو بەروار لەسەر رووپۆشی بسكیتی (واویل) لیژنە هاوبەشەكان دەستیان بەسەر بڕی 32 كاتۆن لەوجۆرە بسكیتەدا گرتووە. راشیگەیاندووە: ئەو خۆراكانەی لە كارگەكاندا ئامادە دەكرێن و دەپێچرێنەوە بڕێك ماددەی پاراستن لە تێكچوونیان تێدەكرێت كە مێژووی بەسەرچوونەكەی لەسەر لیبڵەكە دیاریكراوە، دوای ئەو بەروارە ماددەكە خۆی دەبێتە سەرچاوەوی زیانبەخش بۆ تەندروستی مرۆڤ و بەتایبەت منداڵ. ئەمەش لەكاتێكدایە بەپێی ستاندارتی عێراقی پێویستە بەرگی هەموو جۆرە خواردەمەنییەك لێزەری بێت و نابێت بتوانرێت یاری بە بەروارەكەی بكرێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure