12/2/2018 10:20 AM

جۆرێكی بسكیت قەدەغە دەكرێت

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی گۆڕین و یاریپێكردنی بەروارەكەیەوە دەست بەسەر بڕێكی زۆر بسكیتدا دەگرن.

لە ڕاگەیەنراوێكی لیژنە هاوبەشەكانی  قایمقامییەتی ناوەندی سلێمانیدا كە وێنەیەكی دەست خاك كەوتووە، دیار جەمال نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی لە لیژنە هاوبەشەكان رایگەیاندووە: ڕۆژى 11-2-2018 بەهۆی دەستكاری لیبڵ و درێژكردنەوەی ماوەی بەسەرچوونەكەی و دانانی دوو بەروار لەسەر رووپۆشی بسكیتی (واویل) لیژنە هاوبەشەكان دەستیان بەسەر بڕی 32 كاتۆن لەوجۆرە بسكیتەدا گرتووە.

راشیگەیاندووە: ئەو خۆراكانەی لە كارگەكاندا ئامادە دەكرێن و دەپێچرێنەوە بڕێك ماددەی پاراستن لە تێكچوونیان تێدەكرێت كە مێژووی بەسەرچوونەكەی لەسەر لیبڵەكە دیاریكراوە، دوای ئەو بەروارە ماددەكە خۆی دەبێتە سەرچاوەوی زیانبەخش بۆ تەندروستی مرۆڤ و بەتایبەت منداڵ.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەپێی ستاندارتی عێراقی پێویستە بەرگی هەموو جۆرە خواردەمەنییەك لێزەری بێت و نابێت بتوانرێت یاری بە بەروارەكەی بكرێت.

خاك






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved