زاناكانی بواری شوێنه‌وارناسی له دورگه‌یه‌كی ئیسكۆتله‌ندا به‌راگوزار به‌فرگێكیان سه‌رده‌می چاخی ئاسنینیان دۆزییه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی 2 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌فرگره‌كه له ژوورێك پێكهاتووه كه به‌رزیه‌كه‌ی 6 مه‌تره و كه‌وتووه‌ته ناوچه‌ی نیس له دورگه‌ی نیس. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی زانایانی بواری شوێنه‌وارناسی، ئه‌و به‌فرگره له 350 ساڵی پێش زانین دروستكراوه‌و كاری پێكراوه، كه له ژوورێكی ساردپێكهاتووه‌و له‌ژێر زه‌ویدا دروستكراوه، كه مادده‌ی خۆراكی و به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كانی تێدا دانراوه‌و له‌رێگه‌ی چه‌ند پارچه ته‌خته‌یه‌كه‌وه ئاڵوگۆڕ به هه‌وای ناو ژووره‌كه كراوه‌و هه‌واكه‌شی ساردكراوه‌ته‌وه. زاناكانی بواری شوێنه‌وارناسی ئه‌م شوێنه‌واره به گرنگ و ناوازه سه‌یرده‌كه‌ن و به شتێكی ناوازه له ناوچه‌ی نیس سه‌یرده‌كرێت. خاك - س: روسیا الیوم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure