گه‌شبینی كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر سیستمه بایۆلۆژییه‌كان هه‌یه و سیستمی به‌رگریی به‌هێز ده‌كات و هه‌وكردنه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه. زانایانی زانكۆی هارفارد ئاشكرایانكرد به گه‌شبینی ڕوانین له ژیان، ته‌مه‌نی مرۆڤه‌كان درێژده‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش زاناكان پشتیان به‌ست به‌و زانیارییانه‌ی كه 70 هه‌زار ژنی به‌شدار له توێژینه‌وه‌یه‌كی گشتی نیشتمانیدا پێشكه‌شیان كرد‌و ئه‌نجامده‌رانی توێژینه‌وه‌كه ماوه‌ی 8 ساڵ چاودێری ته‌ندروستی جه‌سته‌یی و لایه‌نی سۆزداریی ئه‌و ژنانه‌یان كرد، ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌وه بوو، ده‌ركه‌وت ئه‌گه‌ری مردن به هۆی هه‌ندێك نه‌خۆشیی دیاریكراوه‌وه لای ئه‌و ژنانه‌ی گه‌شبین بوون نیوه‌ی ئه‌گه‌ری مردن بوو لای ئه‌و ژنانه‌ی كه گه‌شبین نه‌بوون. هه‌روه‌ها ئه‌نجامده‌رانی توێژینه‌وه‌كه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه ئه‌گه‌ره‌كانی مردن به‌هۆی هه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌وه له‌و ژنانه‌دا كه گه‌شبینن به ڕێژه‌ی (30%) كه‌متره له چاو ئه‌و ژنانه‌ی كه گه‌شبین نین. ئه‌گه‌ری مردن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌وه له‌و ژنانه‌ی كه گه‌شبینن به ڕێژه‌ی (61%) كه‌متر بووه و مردن به هۆی جه‌ڵته‌وه به ڕێژه‌ی (38%) كه‌م بووه و مردن به هۆی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان به ڕێژه‌ی(38%)كه‌متر بووه و مردن به هۆی گواستنه‌وه‌ی میكرۆب و ڤایرۆسه‌كان به ڕێژه‌ی (52%) كه‌متر بووه. له‌مباره‌یه‌وه ( ئه‌ریك كیم) توێژه‌ر له‌به‌شی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیی و ڕه‌فتارییه‌كانی زانكۆی هارفارد وتی» زۆربه‌ی هه‌وڵه پزیشكیی و ته‌ندروستییه‌كان ئه‌وه‌یه ئه‌و هۆكارانه كه‌م بكه‌نه‌وه كه مه‌ترسیی تووشبوون به نه‌خۆشییه جیاوازه‌كان زیاد ده‌كه‌ن، به‌ڵام چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌یه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت باشكردنی دۆخی ده‌روونیی ده‌توانێت كاریگه‌ریی زۆری هه‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی نه‌خۆشیی». زاناكان له‌و بڕوایه‌دان كه گه‌شبینیی كاریگه‌رییه‌كی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر سیستمه‌كانی بیۆلۆژیی و هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی به‌رچاویش سیستمی به‌رگریی به‌هێز ده‌كات و زۆربه‌ی ئه‌و هه‌وكردنانه‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه كه به نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ندێك نه‌خۆشیی داده‌نرێن. پێشتریش توێژینه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه كراوه و په‌یوه‌ندی نێوان گه‌شبینی و كه‌مبوونه‌وه‌ی مردن به هۆی كێشه‌كانی دڵی تێدا ئاشكرا كراوه، به‌ڵام توێژینه‌وه‌ی ئه‌و زانایانه‌ی زانكۆی هارفارد یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌ی له‌و جۆره‌یه كه په‌یوه‌ندی نێوان گه‌شبینی و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی مردن به هۆی چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه‌وه بخاته ڕوو . دكتۆر كایتلن هایگان كه یه‌كێكه له به‌شدارانی توێژینه‌وه‌كه‌ی زانكۆی هارفاردیش ده‌ڵێت: گه‌شبینی ڕێگه‌یه‌كی زۆر ئاسان و هه‌رزانه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی مردن، به‌وه‌ی كه‌سێك له‌كاتی بێتاقه‌تی‌و هه‌بونی سترێس هه‌موو ئه‌و خه‌مانه‌ی بنووسێت و بیر له باشترن ڕێگه چاره بكاته‌وه بۆ ده‌رباز بوون لێیان، ئه‌مه‌ش ڕێگیه‌كی نوێیه بۆ باشتركردنی ته‌ندروستی كه‌سه‌كان و ڕێژه‌ی گه‌شبینی كه‌سه‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه». سه‌رچاوه: Ghadi news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure