به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك خه‌وی زۆر زیاتر هۆكاری نه‌خۆشیه له‌وه‌ی كه‌م خه‌و بیت. زانایانی ئه‌كادیمیای خه‌وی ئه‌مریكی له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه كه خه‌وتن بۆ ماوه‌ی 10 سه‌عات ده‌بێته هۆی توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شه‌كره و كه‌سه‌كه‌ش به دایمی توڕه ده‌بێت. هاوكات زانایان ئه‌وه‌شیان خستوه‌ته‌روو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو 45 ساڵه‌وه‌یه پێویسته له‌نێوان 7 بۆ 9 سه‌عات بخه‌ون و ئه‌وه‌ش بۆ پاراستنی ته‌ندروستی و دوركه‌وتنه‌وه له نه‌خۆشيیه باوه‌كان. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure