به‌نمایشی به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی كورد و 78 وڵاتی جیهان چل و یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "یۆتۆبۆری" له وڵاتی سوید به‌ڕێوه‌چوو. به نمایشی به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی كورد، له‌وانه: فیلمی دیكۆمێنتاریی له‌سه‌ر ژیانی سینه‌ماكاری هه‌رمانی كورد "یه‌ڵماز گۆنای" Yilmaz Güney به ناونیشانی "ئه‌فسانه‌ی پاشا ناشیرینه‌كه" The Legend of the Ugly King له ده‌رهێنانی "حوسێن ته‌باك" سینه‌ماكاری كوردی دانیشتووی وڵاتی ئه‌ڵمانیا و له به‌رهه‌مهێنانی "مه‌مه‌د ئه‌كتاش" سینه‌ماكاری كوردی دانیشتووی وڵاتی ئه‌ڵمانیا له به‌شی "سینه‌مای كلاسیك"، فیلمی سینه‌مایی "ئاماتۆره‌كان" Amateurs به رۆڵ بینینی "په‌رژین عه‌بدوالڕه‌حمان" خانمه ئه‌كته‌ری كوردیی دانیشتووی وڵاتی سوید و له ده‌رهێنانی "گابریلا پیچلێر" Gabriela Pichler له وڵاتی سوید له به‌شی "پێشبڕكێی نۆردیك" Nordic واته وڵاتانی ناوچه‌ی ئێسكاندیناڤیا، فیلمی دیكۆمێنتاریی "دۆزه‌ره‌وه‌ی مین" The Deminer له ده‌رهێنانی "هۆگر هیرۆری" سینه‌ماكاری كوردی دانیشتووی وڵاتی سوید و له نووسینی سیناریۆی "شنوار كه‌ماڵ" له به‌شی "پێشبڕكێی دیكۆمێناریی نۆردیك"، فیلمی سینه‌مایی "یۆڵ" (ڕێگا) YOL له ده‌رهێنانی "یه‌ڵماز گۆنای" سینه‌ماكاری كوردی هه‌ڵگری خه‌ڵاتی چڵه‌به‌ڕووی زێڕینی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "كان"ی فه‌ڕه‌نسا، فیلمی سینه‌مایی "ئیسرافیل" له نووسینی هاوبه‌شی "ئه‌رسه‌لان ئه‌میری" سینه‌ماكاری سنه‌یی و خاتوو "ئایدا په‌ناهه‌نده" و له ده‌رهێنانی خانمه سینه‌ماكاری ئێرانی "ئایدا په‌ناهه‌نده" به‌شی "پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی" و كورته فیلمی 21 خوله‌كی "بۆ منداڵانی من" To My Children له ده‌رهێنانی "شوان دلێر قه‌ره‌داغی" سینه‌ماكاری كوردی دانیشتووی وڵاتی نۆڕوێژ له به‌شی "نه‌ته‌وه‌كان و ناسیۆنالیزم" چل و یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "یۆتۆبۆری" Göteborg له وڵاتی سوید به‌ڕێوه‌چوو. فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "یۆتۆبۆری" كه به گه‌وره‌ترین ڕووداویی سینه‌مایی له نێوان وڵاتانی ناوچه‌ی ئێسكاندیناڤیا دێته ئه‌ژمار، له ساڵی 1979 به نمایشی 17 فیلمی سینه‌مایی له 3 هۆڵی سینه‌ماو به به‌شداریی 3 هه‌زار بینه‌ر له شاری یۆتۆبۆری له وڵاتی سوید دامه‌زراوه‌و ساڵانی رابردووش ژماره‌ی فیلمه‌كان و هۆڵی سینه‌ماكانی زیادی كردووه‌و رێژه‌ی بینه‌رانی گه‌یشتۆته 115 هه‌زار كه‌س. چل و یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "یۆتۆبۆری" به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ریی"یۆناس هۆلمبێرگ" Jonas Holmberg و به به‌شداریی 399 فیلم له ده‌رهێنانی سینه‌ماكارانی 78 وڵاتی جیهان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆر، له‌وانه: به‌شی "پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی" 20 فیلم، به‌شی "پێشبڕكێی نۆردیك" 9 فیلم، به‌شی "پێشبڕكێی دیكۆمێناریی نۆردیك" 8 فیلم، به‌شی "پێشبڕكێی ئینگمار برێگمان"Ingmar Bergman به 8 فیلم، به‌شی "پێشبڕكێی ده‌ستپێده‌كات"Startsladden به 10 فیلم، به‌شی "پێشكه‌ش كردنی خه‌ڵاتی شانازیی "هه‌ژدیها" Dragon به خاتوو ژوولییه‌ت بینووش" Juliette Binoche ئه‌كته‌ری فه‌ڕه‌نسی هه‌ڵگری خه‌ڵاتی ئۆسكار و خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری فیستیڤاڵه گرینگه جیهانییه‌كانی فیلم له‌وانه: كان، به‌ڕڵیناله، ڤێنیز و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی گرینگی جیهانی دیكه به 4 فیلم، به‌شی "پێشكه‌ش كردنی خه‌ڵاتی شانازیی "هه‌ژدیها" به خاتوو ئالیسا ڤیكاندێر" Alicia Vikander ئه‌كته‌ری هه‌ڵگری خه‌ڵاتی ئۆسكار و خه‌ڵكی شاری یۆتۆبۆری 5 فیلم، به‌شی "ته‌ركیز" واته: به‌شی "نه‌ته‌وه‌كان و ناسیۆنالیزم" 15 فیلم، به‌شی "سێبه‌ره دروه‌شاوه‌كانی چین"Electric Shadows of China به 15 فیلم، به‌شی "سه‌ده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئینگمار برێگمان" 4 فیلم، به‌شی "دیداریی دووباره له‌گه‌ڵ بێرگمان" 6 كورته فیلم و 2 فیلمی سینه‌مایی، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "سینه‌مای نۆردیك" له‌وانه: به‌شی "رووناكی نۆردیك" 21 فیلم، به‌شی "كورته فیلمی نۆردیك" 5 فیلم، به‌شی "رووناكی نۆردیكی سینه‌ما و ته‌له‌ڤیزیۆن" 5 فیلم، به‌شی "كورته فیلمه سویدییه‌كان" واته: به‌شی "له ڕێگای زمان و هه‌واوه" 4 فیلم، به‌شی "خاڵی شكاو" 6 فیلم، به‌شی "تێپه‌ڕین له سنووره‌كان" 6 فیلم، به‌شی "خه‌ونه‌كان و ئاواته‌كان" 6 فیلم، به‌شی "شاری ئاڕمانی" 6 فیلم، به‌شی "كۆمه‌ڵگایه‌ك به په‌یوه‌ندییه‌كی زۆره‌وه" 6 فیلم، به‌شی "كار و پشوودان" 6 فیلم، به‌شی "ژیان له لیمبۆ" 6 فیلم، به‌شی "شۆفیره‌كان" 6 فیلم، به‌شی "شاردنه‌وه" 6 فیلم، به‌شی "ئاسۆكان، مه‌ئموورییه‌ت و ئایدیا گه‌وره‌كان" 6 فیلم، به‌شی "چیرۆكه‌كانی سووریا" 3 فیلم و به‌شی "جووڵه‌ی سویید" 2 فیلم، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "سینه‌مای نێوده‌وڵه‌تی" له‌وانه: به‌شی "گاڵا" 15 فیلم، به‌شی "مه‌ستێرز" 18 فیلم و به‌شی "ته‌ركیز له‌سه‌ر ئه‌نیمه‌یشن: دێنیس تۆپیكۆف"Dennis Tupicoff به 6 فیلم، به‌شی "ئاسۆكان" 11 فیلم و به‌شی "سینه‌مای وێرتیكاڵ" 9 فیلم، به‌شی "سینه‌مای كلاسیك" 10 فیلم، به‌شی "5 كیشوه‌ری جیهان" 65 فیلم و به‌شی "جووڵه زۆره‌كان" Maximerat Animerat به 8 فیلم، به‌شی "ده‌نگه نوێیه‌كان"New Voices به 27 فیلم و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك سیمینار و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی پسپۆڕانه سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی "ئینگمار برێگمان"، به‌شی "بازاڕی فیلم"، ڤۆركشۆپی ئه‌كته‌ری له لایه‌ن خاتوو "ژوولییه‌ت بینووش" ئه‌كته‌ری ناوداری سینه‌مای جیهان و هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌شی دیكه له رۆژانی 26ی ژانوییه تا 5ی فێبرییه‌ی 2018 له 10 سینه‌ما و 40 هۆڵی شاری یۆتۆبۆری له وڵاتی سوید به‌ڕێوه‌چوو. خاك - مه‌نسوور جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure