14/2/2018 09:43 AM

چامپیۆنز لیگ:مان سیتی بردنەوەی گەورەی بەدەست هێنا و تۆتنهامیش یۆڤانتۆسی توشی یەكسان بوون كرد

لە یارییەكانی قۆناغی 16ی یانە پاڵەوانەكانی ئەرووپاو لە یاری چوندا یانەی مان سیتی بردنەوەیەكی گەورەی بەسەر یانەی بازلی سویسری تۆماركرد.


یانەكەی سویسرا هەرچەندە لە نێو یاریگای خۆی بوو بەڵام توشی دۆرانێكی گەورە هات.


بەوبردنەوەیەش مان سیتی بەتەواوی خۆی لە قۆناغی داهاتوو نزیك كردەوە .


لەیارییەكی ترداو لە وڵاتی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆس پێشوازی لە یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی كردو یارییەكەیان بە یەكسان بوون كۆتایی پێهات.


سەرەتا یۆڤی بە بەدوو گۆڵی هیگواین پێشكەوت بەڵام تۆتنهام توانی ئەنجامەكە بگەرێنێتەوە خاڵی سەرەتا كاتێك لە رێگەی هاری كین و  ئیركسۆنەوە ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved