د. فیلیپ سالم* هه‌موو ساڵێك، مرۆڤایه‌تی به ترسه‌وه به‌رامبه‌ر به نه‌خۆشی سامناكی شێرپه‌نجه، ئیمپراتۆری نه‌خۆشییه‌كان ده‌وه‌ستێ. وا رێكه‌وتووه كه ئه‌مساڵ په‌نجا ساڵی ته‌واوه ژیانی خۆم له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌و توێژینه‌وه‌كانی ئه‌و بواره‌دا گوزه‌راندووه. ساڵی 1968 په‌یوه‌ندیم كرد به دامه‌زراوه‌ی (Memorial Sloan Kettering)ه‌وه له نیویۆرك‌و هه‌ر له‌و كاته‌شه‌وه سه‌رگوزشته‌ی من له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه ده‌ستی پێ كرد، په‌نجا ساڵ واته نیو سه‌ده، ته‌مه‌نێك له یاخیبوون دژی بێهوده‌یی، ته‌مه‌نێك له پێداگرتن‌و له‌ده‌ست نه‌دانی هیوا، ته‌مه‌نێك له سوور بوون له‌سه‌ر ژیان. كاتێك زۆربه‌ی مرۆڤایه‌تی هه‌وڵی ئه‌وه‌یانه خزمه‌تگوزاری له به‌هێزه‌كانه‌وه وه‌ربگرن، من خودا شه‌ره‌فی ئه‌وه‌ی پێ به‌خشیم خزمه‌ت به لاوازترین لاوازه‌كان بكه‌م، ده‌بێ بۆ سوپاسیشی بكه‌م كه فێری كردم گه‌وره‌ترین خه‌ڵات بۆ من چاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشێك بێت. ئه‌ی له قورئاندا نه‌هاتووه، هه‌ر كه‌س نه‌فسێك چاك بكاته‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو خه‌ڵكی چاك كردبێته‌وه؟ له كاتێكدا توندوتیژی سه‌ر زه‌وی گرتۆته‌وه‌و جه‌نگ مرۆڤ‌و شارستانییه‌كان وێران د ه‌كات، هه‌زاران ژن‌و پیاو به‌ره‌نگاری ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بنه‌وه بۆ به‌رگری كردن له شكۆی مرۆڤ‌و به‌رگری كردن له مافی ژیان، چه‌ند هه‌ست به شانازی ده‌كه‌م، كه منیش یه‌كێكم له‌وانه. له په‌نجا ساڵی رابردوودا، به چاوی خۆم گه‌شه كردنی زانستی بواری چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌م دیوه. ئاگاداری پێشكه‌وتنی چاره‌سه‌ری كیمیاییم، دوای ئه‌وه چاره‌سه‌ری بایۆلۆژی‌و دواتریش چاره‌سه‌ر به شێوازی ده‌ستنیشان كردنی ئامانج، ئه‌وه‌تا ئێستاش له گه‌یشتنداین به به‌ره‌به‌یانی چاره‌سه‌ری به‌رگری. له چاره‌سه‌ری كیمیاییدا، ده‌رمانه‌كه خانه‌كانی شێرپه‌نجه تێكده‌شكێنێت، له‌گه‌ڵیدا خانه ساغه‌كانیش، ئه‌گه‌رچی به رێژه‌یه‌كی كه‌متر، تێكده‌شكێنێت. له چاره‌سه‌ری بایۆلۆژیدا مادده‌یه‌كی بایۆلۆژی ده‌درێت به نه‌خۆش كه خۆی له له‌شیدا هه‌بووه‌و نامۆ نییه پێی، به‌ڵام رێژه‌یه‌كی زیاتری پێ ده‌درێ. له چاره‌سه‌ری شێوازی ده‌ستنیشان كردنی ئامانج، ده‌رمانه‌كه ته‌نها خانه‌كانی شێرپه‌نجه ده‌كاته ئامانج‌و هیچ زیان به خانه ساغه‌كان ناگه‌یه‌نێت. له چاره‌سه‌ری به‌رگریشدا ده‌رمان ده‌درێته نه‌خۆ بۆ ئه‌وه‌ی توانای به‌رگری به‌هێز بێت‌و خۆی رووبه‌ڕووی خانه‌كانی شێرپه‌نجه ببێته‌وه‌و له‌ناوی ببات. ئه‌م چاره‌سه‌ره جیاوازانه یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن‌و هیچیان ئه‌وی تر ره‌ت ناكه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه وا بزانین كه چاره‌سه‌ری كیمیایی باوی نه‌ماوه. له‌و سه‌نته‌ری شێرپه‌نجه‌یه‌ی به ناوی منه‌وه‌یه له شاری هیوستن، چاره‌سه‌ری نوێ به‌كار ده‌هێنین، كه چاره‌سه‌ری به‌رگری‌و ده‌ستنیشان كردنی ئامانج‌و كیمیاییش له‌خۆ ده‌گرێت. ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی وا به‌ده‌ست دێت كه پێشتر نه‌ماندیوه، له‌به‌ر ئه‌وه پێشنیاز ده‌كه‌ین توێژینه‌وه له‌سه‌ر زۆرترین نه‌خۆش بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی كارایی ئه‌م جۆره چاره‌سه‌رانه بزانرێت‌و راستی‌و دروستی ئه‌نجامه‌كانیشیان ده‌ركه‌وێ. من دوای په‌نجا ساڵ له توێژینه‌وه هه‌ست ده‌كه‌م تێكه‌ڵه‌ی ئه‌م چاره‌سه‌رانه‌ی ده‌رگا به‌ر رووی سه‌رده‌مێكی نوێ‌دا ده‌كاته‌وه له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا. ئه‌مه له جیهانی ده‌رماندا، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زانست گه‌یشته راده‌یه‌ك له پێشكه‌وتن، كه چاره‌سه‌رێكی نوێی دۆزیوه‌ته‌وه ئه‌ویش چاره‌سه‌ره له رێگه‌ی گۆڕینی جینه‌كانه‌وه، چاره‌سه‌ره‌كه‌ش وایه، كه چه‌ند خانه‌یه‌كی دیاریكراو له خوێنی نه‌خۆش وه‌رده‌گیرێ‌و له رێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێوه ده‌ستكاری جینه‌كانی ده‌كرێ‌و پاشان خوێنه‌كه ده‌كرێته‌وه ناو ده‌ماره‌كانی نه‌خۆشه‌كه. په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ی توشبوان به شێرپه‌نجه 6% زیاتر نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ زانست گه‌یشتۆته ئاستێك كه 70%ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی چاره‌سه‌ره نوێیه‌كان وه‌رده‌گرن چاك ببنه‌وه. به‌ڵام كاره‌ساته‌كه له‌وه‌دایه ته‌نها 10%ی توشبوان ئه‌و چاره‌سه‌ره نوێیانه وه‌رده‌گرن، كاره‌ساتی دووه‌میش ئه‌وه‌یه ئێمه ئه‌مڕۆ زانستمان له‌و ئاسته‌دایه كه ده‌توانین ته‌نها 75%ی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه كۆنترۆڵ بكه‌ین، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ئه‌و زانسته له پێناو مرۆڤایه‌تیدا به‌كار بهێنرێ‌و له‌به‌رده‌ستی سیاسه‌تێكی ته‌ندروستی كارادا بێت. په‌نجا ساڵ، هیوا‌و نائومێدی تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بوون، سه‌ركه‌وتن‌و شكست تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بوون. په‌نجا ساڵ زۆر شت فێر بووم. له‌وه تێگه‌یشتم كه ژیان مه‌زنترین شته كه هه‌مانه‌و پارێزگاری لێی گرنگترین كارێكه كه ئه‌نجامی بده‌ین. كاتێك پارێزگاری له ژیان ده‌كه‌یت، به ته‌نها ژیان پیرۆز ناكه‌یت، به‌ڵكو ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ش پیرۆز ده‌كه‌یت كه ئه‌فراندوویه‌تی. ده‌ستووری مافی مرۆڤ هه‌ڵه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرنگترین مافی مرۆڤ ئازادی نییه، به‌ڵكو مافی ژیانه، مافی ته‌ندروستی، كه ئه‌وانه‌ی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌مرن داوای ئازادی ناكه‌ن. له په‌نجا ساڵی رابردوودا فێر بووم، كه تێپه‌ڕین به شكستدا پێویسته بۆ گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتن، چونكه شكست به‌شێكه له‌و رێگایه‌ی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌تبات، له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌وانه‌ی له شكست ده‌ترسن، ناتوانن سه‌ركه‌وتن دروست بكه‌ن. له‌وه تێگه‌یشتم، ناگه‌یته ئامانج ئه‌گه‌ر سوور نه‌بیت‌و مكوڕ نه‌بیت له‌سه‌ر كۆڵنه‌دان، به‌رگه‌گرتنی ئازار، كۆڵنه‌دان‌و به‌رگه‌گرتن له‌گه‌ڵ بوونی ترس‌و ئازار‌و بێئومێدیدا، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆڕاندنی یه‌كه‌م شه‌ڕدا چۆكی دادا، هه‌رگیز جه‌نگ ناباته‌وه. مه‌زنترین شت كه فێری بووم، ئه‌وه بوو كه له شكسته‌وه فێری بووم، شكست گه‌وره‌ترین مامۆستا‌م بوو، فێری له‌خۆبوردوویی‌و ساده‌یی‌و خاكی بوونی كردم، خاكی بوون له‌به‌رده‌م هه‌یبه‌تی ئه‌فرێنه‌ردا، خاكی بوون له‌به‌رده‌م زانست‌دا، خاكی بوون له‌به‌رده‌م هه‌یبه‌تی هه‌موو بووندا، خاكی بوون له‌به‌رده‌م هه‌یبه‌تی ژیاندا. خاكی بوون به‌رزترین لوتكه‌یه كه مرۆڤ له‌ناخی خۆیدا پێی ده‌گات، هه‌ر كه پێی گه‌یشتیت، خوداوه‌ند وه‌به‌ر فه‌ڕی خۆیت ده‌خات‌و به‌شێك له نووری خۆیت ده‌داتێ. *سه‌رۆكی سه‌نته‌ری شێرپه‌نجه له هیوستن. الشرق الاوسگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure