به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی بڕێكی زۆرتوتنی نێرگه‌له‌ی به‌سه‌رچوو و تێكه‌ڵكردنی به توتنی تر، نێرگه‌له‌ی مه‌لیك داده‌خرێت و نوێنه‌ری ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت نێرگه‌له‌كێشان هۆكاری نه‌خۆشیه مه‌ترسیه‌كانه، له‌كاتی به‌سه‌رچوونی توتنه‌كه‌دا زیانه‌كانی چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌كات. ئازاد نه‌بی نوێنه‌ری ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت وتی: به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی به‌كارهێنانه‌كه‌یه‌وه له فرۆشگای (نێرگه‌له‌ی مه‌لیك) ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له 170 كیلۆگرام توتنی نێرگه‌له‌ی ماوه‌به‌سه‌رچوودا ده‌گیرێت كه خاوه‌نه‌كه‌ی تێكه‌ڵی ئه‌و توتنانه كردووه كه ماوه‌كه‌ی به‌سه‌ر نه‌چووه‌و به كافتریای نێرگه‌له‌كانی فرۆشتووه. وتیشی: به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، نێرگه‌له‌كێشان یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی توشبوون به نه‌خۆشیه مه‌ترسه‌كان و به سه‌رچاوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێك نه‌خۆشییه ڤایرۆسیه‌كان داده‌نرێت. نوێنه‌ره‌كه‌ی ته‌ندروستی وتیشی: نێرگه‌له‌كێشان له‌كاتی ئاسایی مه‌ترسی بۆسه‌ر به‌كارهێنه‌رانی هه‌یه، له‌كاتی به‌كارهێنانی توتنی ماوه به‌سه‌رچوو زیانه‌كانی چه‌ند به‌رامبه‌ر زیاد ده‌كات. هه‌روه‌ها به بڕیاری لیژنه‌ی باڵا فرۆشگای نێرگه‌له‌ی مه‌لیك داده‌خرێت و ئه‌و بڕه توتنه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه. ئازاد نه‌بی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌رده‌وام سه‌ردانی كافتریاكانی نێرگه‌له ده‌كه‌ن و رێگری له هه‌بوونی مناڵی خوار هه‌ژده ساڵ ده‌گرن و ئه‌گه‌ر كافتریایه‌ك نێرگه‌له‌یان پێشكه‌شبكه‌ن، شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕوبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
له لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بوونی خۆراكی به‌سه‌رچوو له شوێنه‌كه‌یدا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گه‌سی تاكسی داده‌خه‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی سه‌رپێچیه‌كانیه‌وه داده‌خرێت. گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت: له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێ-وه له گه‌سی تاكسی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خۆراكی خراپبوودا ده‌گرن. وتیشی: به‌پێی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له دروستكردنی ئه‌و خۆراكه ماددانه پێویسته به‌كاربهێنرێن و ناتوانرێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵبگیرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌فرگه‌كانیش به‌كاربهێنرێت. سه‌رۆكی لیژنه‌كان وتیشی: له گه‌سی تاكسی ده‌ست به‌سه‌ر (5 كیلۆ مایۆنیزو 5 كیلۆ هه‌ویری پیتزا‌و 5 كیلۆ باڵی مریشك و 5 كیلۆ زه‌یت و 3 كیلۆ هه‌ویری فلافل)ی خراپبوودا گیراوه كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نین، له‌گه‌ڵ نه‌بوونی مۆڵه‌تی كاركردن. گۆران قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به مه‌رجه‌كانی كاركردن و زۆری سه‌رپێچیه‌كانیه‌وه لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، بڕیاری داخستنی شوێنه‌كه داوه‌و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی یاسا ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌می خۆراكه ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كه له‌ناوده‌برێت.
هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌هۆی سه‌ربڕینیان له شه‌قام و كۆڵانه‌كان و به‌ده‌ر له ڕێنماییه ڤێترنه‌ری و ته‌ندروستیه‌كان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی سووردا ده‌گرن و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت گۆشته‌كه مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه مرۆژه‌ڵیه‌كانی لێده‌كرێت. گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتی: له دوو رۆژی ڕابردوودا، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌ند ئاژه‌ڵێكی سه‌ربڕاودا گیراوه كه خاوه‌نه‌كانیان به‌ده‌ر له‌ڕێنماییه ڤێترنه‌ری و ته‌ندروستیه‌كان سه‌ریانده‌بڕن و له شه‌قام به هاووڵاتیانی ده‌فرۆشن. وتیشی: پێشتر‌و چه‌ند جارێك ئه‌و گۆشتفرۆشانه ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه ئاژه‌ڵه‌كانیان ببه‌ن بۆ كوشتارگه‌ی سلێمانی له‌پاش پشكنین و دڵنیابوونه‌وه ئاژه‌ڵه‌كانیان ببڕن، پێشیان وتراوه‌كه لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ڕێگری له‌و گۆشتفرۆشانه ده‌كات له‌ماڵه‌وه یان له شه‌قام و كۆڵانه‌كان ئاژه‌ڵ سه‌رده‌بڕن. سه‌رۆكی لیژنه‌كان وتیشی: ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قام و شارێكاندا ده‌فرۆشرێت، پشكنینان بۆ ئه‌نجام نه‌دراوه دوور له ڕێنماییه‌كانیان سه‌رده‌بڕێن، هه‌روه‌ها گۆشته‌كه‌ی گومانی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵی لێده‌كرێت كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌رانی دروستده‌كات. گۆران قادر داوا له هاووڵاتیان ده‌كات، كه به‌رله‌كڕینی دڵنیابنه‌وه له‌و مۆره‌ی به‌سه‌ر گۆشته‌كه‌وه‌یه له هه‌بوونی گۆشتی مۆرنه‌كراو له دوكانی گۆشفرۆشه‌كاندا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاگاداربكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وجۆره گۆشته نه‌كڕن له شه‌قام و شاڕێكاندا ده‌فرۆشرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئاژه‌ڵه سه‌ربڕاوه‌كان ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێرته‌رنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت و ئه‌و ئامێر‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی بۆ كاری گۆشتفرۆشتن به‌كارده‌هێنرێت له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له ناوچه‌ی تانجه‌ڕۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت، هه‌روه‌ها خاوه‌نی ئاژه‌ڵه‌كانیش ڕوبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه. خاك - ڕاگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure