15/2/2018 09:18 AM

ریاڵ مەدرید توانی سەركەوتنێكی ئاسان و گرنگ تۆماربكات

لە یارییەكانی قۆناغی16ی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە یانەی مەدرید هەردوو یانەی مەدرید و پاریس سانجێرمان رووبەرووی یەك بونەوە .


لەگێمی یەكەمداو لە خولەكی 33 دا ئەدریان رابیۆت لە یانەی پاریس توانی بە تاكە گۆڵێك یانەكەی پێش بخات و یارییەكە بەو شێوەیەیە بەردەوام بوو هەتا دوا خولەكی گێمی یەكەم كاتێك رۆناڵدۆ بە لێدانێكی سزا ئەنجامەكەی بو َمەدرید یەكسان كردەوە .


لەگێمی دووەمدا یاریزانانی ریاڵ مەدرید باشتر دەركەوتن و توانیان كۆنترۆڵی یاریگا بكەن لەخولەكەكانی 83 و 86 دا دوو گۆڵی تر تۆمار بكەن لەرێگەی رۆناڵدۆ و مارسیلۆوە .


بەوبردنەوەیەش یانەی ریاڵ مەدرید توانی هەنگاوێكی باش ببرێت و خۆی لە قۆناغی هەشت نزیك كردەوە چونكە تۆماركردنی هەمان ئەنجام بۆ پاریس كارێگی گران دەبێت لە یاری گەرانەوەدا .








زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved