دێ‌و به‌همه‌ن، تازه‌ترین رۆمانی چیرۆكنووس و ڕۆماننووس محه‌مه‌د كه‌ریم-ه كه له دووتوێی (276) لاپه‌ڕه‌دا ده‌زگای رۆشنبیری جه‌مال عیرفان له‌سه‌ر ئه‌ركی نووسه‌ر چاپی كردووه. ئه‌م ڕۆمانه باس له زامه قووڵه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ‌و ناڵه‌و هاواری قوربانییه‌كانی ئه‌و جه‌نگه ماڵوێرانكه‌ره ده‌كات، ڕۆمانه‌كه به جوانی گوزارشت له‌و ساته‌وه‌خته ناخۆشه ده‌كات كاتێ به كه‌سێك ده‌وترێت چه‌ند سه‌عاتێكی تر گوللـه‌بارانت ده‌كه‌ین كه هیچ تاوانێكی نه‌كردووه. مرۆڤ له ساتێكی وه‌ها ناسك و ئاڵۆزدا هه‌ست به‌چی ده‌كات؟ ئایا ته‌سلیمی مه‌رگێكی ناوه‌خته ده‌بێت یان به‌رگری ده‌كات و خۆی به ده‌زووله‌ی هیوادا هه‌ڵده‌واسێت؟ ڕووداوه‌كانی ڕۆمانی دێ‌و به‌همه‌ن كه هه‌م گێڕه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه‌یه‌و هه‌م (پاڵه‌وان) یان كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی ڕۆمانه‌كه‌یه، به‌و ساته پڕ ئازاره ده‌ستیپێده‌كات و ورده‌ورده ڕووداوه‌كان گه‌شه ده‌كه‌ن و په‌ل ده‌هاون بۆ ڕووداوی تر‌و خوێنه‌ر ده‌خه‌نه دڵه‌ڕاوكێیه‌كی سه‌یره‌وه كه ده‌ستی له‌سه‌ر دڵێتی و به‌شه‌وقه‌وه دوای ڕووداوه‌كان ده‌كه‌وێ و چاوه‌ڕێ ده‌كات بزانێ چاره‌نووسی دێ‌و به‌همه‌ن چی ده‌بێت؟ باشتروایه خوێنه‌ر خۆی له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه‌دا بگاته وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره. ڕۆمانی دێ‌و به‌همه‌ن وه‌كو نووسین چواره‌م كتێب و وه‌كو نووسین و وه‌رگێڕان بیست و یه‌كه‌مین كتێبی محه‌مه‌د كه‌ریمه. پێش ڕۆمانی دێ‌و به‌همه‌ن محه‌مه‌د كه‌ریم وه‌كو نووسین ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه: 1- خه‌ونی سپی، كۆمه‌ڵه چیرۆك، 2006. 2- من هه‌میشه نیگه‌رانم ، رۆمان، 2010. 3- وه‌رزی دروێنه‌ی فریشته‌كان، كۆمه‌ڵه چیرۆك، 2010. وه‌كو وه‌رگێرانیش ئه‌م به‌رهانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه: 1- سێ دڵۆپه خوێن 11 چیرۆكی سادقی هیدایه‌ت، وه‌رگێڕان، 1999. 2- باڵه سیاسیه‌كان له ئێرانی ئه‌مڕۆدا، نووسینی حجت مرتجی، وه‌رگێڕان، 2001. 3- به‌ره‌و مه‌ده‌نیه‌تی نوێ، نووسینی، ئه‌لڤین تۆفله‌رو هایدی تۆفله‌ر، وه‌رگێڕان، 2002. 4- كافكا، كتێبی گیرفان، نووسینی، سادقی هیدایه‌ت ویوسف حاجی میرزایی، وه‌رگێڕان، 2002. 5- تیۆری رۆمان، نووسینی، كۆمه‌ڵێ نووسه‌ر، وه‌رگێڕان، 2003. 6- ساڵی ئاشووب، رۆمانی عه‌باسی مه‌عروفی، وه‌رگێڕان، 2005. 7- عه‌قڵ و هه‌ست، كۆمه‌ڵێ بابه‌ت، نووسینی، كۆمه‌ڵێ نووسه‌ر، وه‌رگێڕان، 2005. 8- نیتشه‌و فێمینیزمی هاوچه‌رخ، كتێبی گیرفان، نووسینی، نوشین شاهنده، وه‌رگێڕان، 2006. 9- فه‌یله‌سوفه مه‌زنه‌كان، نووسینی، برایان ماگی، وه‌رگێڕان، 2006. 10- پۆلێ چیرۆكی ئاوه‌كی، نووسینی، كۆمه‌ڵێ نووسه‌ر، وه‌رگێڕان، 2007. 11- خۆشه‌ویستیی له زه‌مانی كۆلێرادا، رۆمانی گابریل گارسیا ماركیز، وه‌رگێڕان، 2008. چاپی دووه‌م. 2017. 12- ده‌شتی سووتێنه‌ر، نووسینی خوان روڵفۆ، كۆمه‌ڵه چیرۆك، 2008. 13- راز‌و ره‌مزه‌كانی رۆمان، دیدار‌و بابه‌تی ئه‌ده‌بی، وه‌رگێڕان، 2012. 14- شاسواریك به‌سه‌ر پشتی باوه، رۆمانی محه‌مه‌د قاسم زاده، وه‌رگێڕان، 2012. 15- جه‌نه‌ڕاڵی سوپای مردوو، رۆمانی ئیسماعیل كادارێ، وه‌رگێڕان، 2012. 16- حیكایه‌ته‌كانی ئۆشۆ، ئۆشۆ، عیرفان، وه‌رگێڕان، 2016. 17- پاسه‌وانی كێڵگه‌ی هه‌رزن، رۆمانی جه‌ی. دی. سالینجه‌ر، وه‌رگێڕان، 2017. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure