سه‌رۆكی بنكه‌ی هونه‌ری پارێزگای سنه ده‌ڵێت: له ئێستادا پارێزگای سنه بووه‌ته جه‌مسه‌ری سه‌ره‌كی بۆ به‌رهه‌مهێنانی كورته فیلم له ئێران‌دا. ئه‌مین مورادی سه‌رۆكی بنكه‌ی هونه‌ری پارێزگای سنه له ڕێوڕه‌سمی كۆتاییهاتنی یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی خوێندكاران كه له شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو ڕایگه‌یاند: ساڵی رابردوو له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی تاران، كوردستان سێ خه‌ڵاتی برده‌وه‌و ئه‌مساڵیش له سی و شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر له تاران دوو هونه‌رمه‌ندی پارێزگای سنه له‌ناو براوه‌كانی خه‌ڵاتدا بوون و ئه‌مه‌ش ده‌يسه‌لمێنێت كه كوردستان به‌هره‌یه‌كی باشی له بواری به‌رهه‌مهێنانی فیلم‌دا هه‌یه. مورادی ئاماژه‌ی به به‌رهه‌مهێنان و پاڵپشتی بۆ به‌رهه‌مهێنانی 21 كورته فیلم له‌لایه‌ن بنكه‌ی هونه‌ری پارێزگای سنه‌ی له چه‌ند مانگی ڕابردوودا كرد. خاك - س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure