15/2/2018 09:30 AM

لیڤەرپوڵ بە بێ هاندەر گەورەترین مێژووی تۆمار كرد

لە دوا یاری ئەم هەفتەیەكی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ یانەی لیڤەرپوڵ لە وڵاتی پورتوگال بووە میوانی یانەی پۆرتۆ و مێژووی نوسیەوە .


یارییەكە بە سودی یانەی یانەی ئەنفێڵد كۆتایی هات كە توانی بەبردنەوەیەكی مێژووی  تەواو خۆی لە قۆناغی 8 نزیك بكاتەوە .


لیڤەرپوڵ توانی بە پێنج گۆڵی بێوەڵام لەدەرەوەی یاریگای خۆی بردنەوە بەدەست بهێنێت بەوەش هەلی پۆرتۆی بۆ قۆناغی داهاتوو بەتەواوی كوشت .


گۆڵەكانی یارییەكە هەریەكە لە سیدۆ مانی هاتریكی تۆماركردو محەمەد سەلاح و رۆبێرتۆ فێرمینهۆ دوو گۆڵەكەی تریان تۆماركرد.


یانەی لیڤەرپوڵ بەوبردنەوەیە توانی گەورەترین مێژوو تۆماربكات كە پێشتر ئەنجامی ئاوای لەوقۆناغەی چامپیۆنزلیگدا بەدەست نەهێناوە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved