زانایانی ئەمریکی هۆکارێکی نوێی زیادبوونی تاوانەکان ئاشکرا دەکەن کە بەدوورە لە هۆکارە باوەکان. زانایان لە کۆلێژی کۆڵۆمبیای بازرگانی لە نیۆرك هۆکاری زیادبوونی تاوانەکان لە سەدەی نوێدا ئاشکرا دەکەن و ئاماژە بەوە دەکەن پیس بوونی ژینگە تەنها کاریگەری لەسەر جەستەی مرۆڤ نابێت بەڵکو کاریگەری لەسەر لایەنی ئەقڵی و دەرونیش بەجێدەهێڵێت، بەتایبەت لەو شارانەی پیسبوونی ژینگە لە ئاستێکی بەرزدایە. توێژینەوەکە لەسەر ٩٣٦٠ شاری ئەمریکی لەماوەی ٩ ساڵدا ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە زیادبوونی ڕێژەی تاوان لەو شارانەی پیسبوونی ژینگەیان هەیە بەدوورە لە کێشەکانی هەژاری، کێشە کۆمەڵایەتیەکان و بێکاری. پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لە زیادبوونی تاوانەکان بەهۆکاری پیسبوونی ژینگە، لەبەر ئەوەی لە ئێستادا میلیۆنان هاوڵاتی گۆی زەوی بەدەست کێشەی پیسبوونی ژینگەوە دەناڵێنن. خاك- ژیمان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure