15/2/2018 03:47 PM

لە درامایەکی نوێدا رۆڵدەبینێت


غادە عەبدولڕازق ئەستێرەی دیاری سینەمای میسر، لەخۆئامادەکردندایە بۆ بەشداریکردن لەدرامایەکی نوێدا بەناوی «ضد مجهول».کۆمپانیای سیزجی دیکۆر و کاروبارە هونەرییەکانی تری دراماکە جێبەجێدەکات و هەندێک لەدیمەنەکانی دراماکە لەناو ستۆدیۆی میسر وێنەی دەگیرێت.
لەم درامایەدا شانبەشانی غادە عەبدولڕازق هەریەکە لە (حەنان متاوع، محەمەد دیاب، فراس سعید، رانیا مەنسور)و چەندین هونەرمەندی تر رۆڵدەبینن و دراماکەش لەنووسینی ئەیمەن سەلامە-یەوە دەرهێنانی تاریق رەفعەتە.
شایانی باسە غادە عەبدولڕازق ئەستێرەی دیاری سینەمای میسر لەتەمەنی هونەریدا بەشداریی لەچەندین فیلم و دراماو شانۆگەریدا کردووە، دیارترین ئەو بەرهەمە هونەرییانەش بریتین لەفیلم و دراماکانی(محمود المصری، جمال عبد الناصر، أولاد اللیل، قانون المراغی، مع سبق اڵاصرار، عن العشق والهوی، لیلە البیبی دول، البلد دی فیها حكومە، اللی اختشوا ماتو، السیدە اڵاولی، حین میسرە، الریس عمر حرب، دكان شحاتە).

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved