د . شوان جافر مامۆستا لە بەشی شانۆ کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان زانکۆی بزەنسۆن – فەرەنسا پێشەکی گومانی تێدا نییه که بە شیوەیەکی گشتی و لە مێژەوە لە نێوان هەموو هونەرەکاندا پەیوەندییەکی راستەوخۆ یان نا راستەوخۆ هەبووە . شانۆ و شێوەکاریش بە هەمان جۆری هونەرەکانی تر ڵە یەک نزیک بوونەوەو دوور کەوتنەوە هەبووەو هەر دەشبێ بە بەردەوامی . ئه‌م دوو هونه‌ره چه‌ند له یه‌که‌وه نزیکن هێنده‌ش له یه‌که‌وه دوورن هه‌روه‌ک دوو خۆشه‌ویستی نێر‌و مێ گه‌ر بۆ ساتێکی کورتیش بێت پێکه‌وه بژین به‌رهه‌مێکی جوان و سه‌رنج راکێش و هه‌ستیار ده‌هێننه کایه‌وه. هه‌میشه یه‌کێکیان زیاتر کاریگه‌ره له‌سه‌ر ئه‌وی تریان ئه‌م دیاریده‌یه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که پێکهاته سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م دوو هونه‌ره یه‌کن، به واتایه‌کی تر ئه‌و بابه‌تانه‌ی که شانۆ به‌کاری ده‌هێنێت بۆ ئه‌نجامدانی دیمه‌نێکی (نمایشی) هه‌مان که‌ره‌سته‌ن که له هونه‌ری شیوه‌کاریدا به‌کار دێن – رووناکی ، ره‌نگه‌کان ، هێڵ یان بۆشای ، پانتای و هاوسه‌نگی یان نایه‌کسانی له‌نێوان پانتایه‌کاندا. وه پتر له چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک ده‌بێت که شانۆ هونه‌ری پلاستیکی به‌کار ده‌هێنێت بۆ جوانکردنی دیمه‌نه‌کانی (بۆ دیکۆر و جلووبه‌رگی که‌سایه‌تییه‌کانی شانۆنامه‌که وه ته‌نانه‌ت به‌کارهێنانی رووناکی ره‌نگاو ره‌نگ که ئه‌م دیاریده‌یه تاراده‌یه‌ک نوییه) ، ئه‌مه جگه له لایانی سینۆگرافی و ساختمانسازی (ئارشیتێکتور) . هه‌بوونی شانۆی وێنه‌ی و شانۆی کاڵا و شانۆی شەقام … وه له هه‌مانکاتدا بۆ راگه‌یاندی شوێن و کات ی نمایشه‌کە ، هونه‌رمه‌ندان و کارمه‌ندانی رێکخراوە شانۆییەکان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر پۆسته‌ر که به شیوه‌یه‌کی گشتی جۆرێکه له تابلۆ ئه‌گه‌ر تابلۆیه‌کی هونه‌ری نه‌بێت ، وه‌ک ده‌زانین زۆر جار داواده‌کرێت له هونه‌رمه‌ندێکی شێوه‌کار که تابلۆیه‌کی ساده بکات بۆ پۆسته‌ری راگه‌یاندنی نمایشه‌که ، هونەرمەندی چێک ی ئەلفۆنس موشا – 1860-1939) چەندین پۆستەری کردووە بۆ نمایشیە شانۆییەکانی خانمە ئەکتەری فەرەنسی (سارا بێرنارد) . که‌واته هه‌ر له مێژه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆ و به‌هێز هه‌بووه له نێوان ئه‌م دوو هونه‌ره‌دا وه به به‌رده‌وامی ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌هێزده‌بێت به‌ڵام له‌هه‌ندێ کاتیش‌دا لاواز ده‌بێ. جۆری په‌یوه‌ندییه‌کان : له رووی شیوه – فۆرم : له ئاستی بینینه‌وه ، لێره دا باس له کاری هونه‌ری ده‌که‌ین وه‌ک به‌رهه‌مێک بۆ بینین ، نه‌ک وه‌ک به‌رهه‌مه هزرییه‌کانی تر (خوێندنه‌وه ، گوێگرتن له مۆسیقا یان بۆن کردن چونکه ئه‌مرۆ دروستکردنی بۆن ده‌چێته خانه‌ی هونه‌رییه‌وه وه یاخود تام کردن، له‌هه‌ندێ وڵات‌دا به‌پێی بۆچوونی چه‌ندێن ره‌خنه‌گرو پسپۆر کاری دروستکردنی هه‌ندێ خۆراک ده‌چێته خانه‌ی هونه‌ری یان هونەرسازییه‌وه) . گه‌ر به وردی ته‌ماشای تەنها دوو تابلۆی فەرەنسی مه‌زن (له‌رووی قه‌باره‌وه) بکه‌ین و به تایبه‌تی تابلۆکانی سه‌ده‌ی هه‌ژده و نۆزده‌هه‌م ، وه ته‌نها ئه‌و تابلۆیانه‌ی که باس له رووداوێک دەکەن یان لایانێکی مێژووی ده‌گێرنه‌وه، نه‌ک ئه‌و کاره هونه‌ریانه‌ی که بریتین له ( یاخود ناو دەبرێن بە بابەتی مردوو- گوڵ و گوڵدان … یاخود پۆرترێت و دیمەنی سروشتی …) . ئه‌گەر بێینه سه‌ر ئه‌و تابڵۆیانه‌ی که ژیاننامه‌ی مه‌سیح ده‌خه‌نه به‌رچاو یان به‌رهه‌می خه‌یاڵی که باس له جه‌نگەکان و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ ده‌که‌ن ، یان کاره‌ساتێک ده‌گێرێته‌وه بۆ نمونه تابلۆیه‌کی وه‌ک (غه‌رق بووه‌کانی میدوز) که له لایان هونه‌رمه‌ندی فه‌ره‌نسی تێۆدۆر جێریکۆ کێشراوه له نێوان ساڵانی 1819 و. 1818 . بروانە تابلۆی : Théodore Géricault (1791 – 1824)، Le Radeau de La Méduse ئه‌م تابلۆیه که قه‌باره‌که‌ی زۆر گه‌وره‌یه : درێژی 716 سم وپابی 491 سم – زەیت لەسەر پەردە) چیرۆکی نوقم بوونی ئه‌و قایغ ٠بەلەمێکی مەزن)ە ده‌کات که له قه‌راغ ده‌ریا ی فه‌ره‌نسا هه‌ندێکیان له مردن رزگاریان بوو . ناونیشانی ئه‌م تابلۆیه له سه‌ره‌تادا بریتی بوو له ( دیمه‌نێکی شانۆی رزگاربووانی قایغێکی غه‌رق بوو) . ده‌بینین که به ته‌واوی له دیمه‌نێکی شانۆی یان ئه‌مرۆ ده‌توانین بڵێین سینه‌مای ده‌چێت به هه‌موو وورده‌کاریه‌کانییه‌وه، واته هه‌بوونی که‌سایه‌تی، جوڵانه‌وه‌یان، دابه‌شکردنی هاوسەنگی ره‌نگه‌کان و روناکی و تاریکی، ته‌نانه‌ت بینەرهه‌ست ده‌کات که که‌سایه‌تییه‌کان (که‌ژماره‌یان 15 که‌سە) هاوار ده‌کەن یان له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌دوین یان هاور ده‌که‌ن بۆ ئاسمان … وه‌ک زۆر له ره‌خنه‌گران و مێژوونووسانی هو‌نەری شیوه‌کاری نووسیویانە ئه‌م تابلۆیه خۆی بە تەنها نمایشێکه بۆ خۆی، وە تەنها دەنگی کەمە. چونکه بینه‌ر گه‌ر که‌مێک بوەستێت و به وردی سەرنج بدات هه‌ست ده‌کات به‌رامبه‌ر به دیمه‌نێکی شانۆییه . ئه‌م نمایشە به‌وه‌دا سه‌لمێنراوه که که‌سایه‌تییه‌کانی تابلۆکه به قه‌باره‌ی مرۆڤی ئاسای دروستکراون ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان زۆر گه‌وره‌تریشن له مرۆڤێکی ئاسایی به‌تایه‌به‌تی ئه‌وانه‌ی له بەری پێشه‌وەی تابلۆکەن به کورتی له مێژووی هونه‌ری شێوه‌کاری ئه‌م تابڵۆیه‌ی هونەرمەندی فەرەنسی تئۆدۆر جێریکۆ له هه‌موو لایانێکه‌وە مه‌زنه، وه باسکردن له‌م تابلۆیه پێویستی به‌کات و نوسێنێکی زۆره ترە نەک تەنها چەند دێرێک . چونکه تا ئێستا چه‌ندین کتێب و لێکۆڵینه‌وی زانستی ، وتاری رەخنەی لەسەر نووسراوە جگە لە کۆمەڵێک ماستەر نامە و دکتۆرای له سه‌رکراوه . کاتێک بینەر دەچێتە مۆزەخانەی لوفر لە پاریس دەبینێت کە چۆن زۆرترین جەماوەر لە بەردەم ئەم تابلۆیە بابە زمانێکی کوردی پەتی نەکز انستی بنوسین : (واقیان وورماوە) . (ببورن) ته‌نها ئه‌گه‌ر باس له تابلۆ هه‌ره به‌ناوبانگه‌کان بکه‌ین که به لای زۆرترین جه‌ماوه‌ری بینه‌ران ناسراون وه به پێویستی نازانین که باس له هه‌ندێ تابلۆ بکه‌ین که خوێنه‌ر و بینه‌ری کورد هه‌رگیز نه‌یان بینیوون ، تابلۆیه‌کی تر و هونه‌رمه‌ندێکی دی که سه‌رنجی بینه‌رانی راکێشاوه تابلۆکه‌ی ( ئۆجین دو له کروا)ی هونه‌رمه‌ندی فه‌ره‌نسیه که به‌ناوی(ئازادی پێشه‌وایی گه‌ل ده‌کات) . بروانە ئەم تابلۆیە : Eugène DELACROIX (1798 – 1863) : La Liberté guidant le peuple. به‌هه‌مان شێوه ئه‌م تابلۆیه‌ش قه‌باره‌که‌ی گه‌وره‌یه ( درێژی 325 سم و پانی 260 سم ، بە زەیت کێشراوە) ئه‌م تابلۆیه له ساڵی 1830 دروستکراوە . ئه‌گه‌ر زۆر به ووردی سەیری ئه‌م به‌رهه‌مه هونه‌رییه بکه‌ین به ئاسانی ده‌بینی چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی تێدایه له جوڵانه‌وه‌دان و ره‌نگه‌کان و روناکی و تاریکی به‌شیوه‌یه‌کی شاره‌زایانه به‌کار هێنراون و وه‌ک دیمه‌نێکی شانۆی دێنه به‌رچاوی بینه‌ر . ئه‌م تابلۆیه بووه به یەکێک لە سه‌مبۆلەکانی کۆماری فه‌ره‌نسا (به‌ر له هاتنی پاره‌ی ئیرۆ، له‌سه‌ردیوێکی بانکنۆت ی 100 سه‌د فرانکی فه‌ره‌نسی وێنەیەکی ئه‌م تابلۆیه دانرابوو لەگەڵ پۆرترێتی هونەر مەند دیلاکروا) وه هه‌ندێجار به سه‌مبۆلی دیمۆکراتیش ناو ده‌برێت . به‌هه‌مان شیوه‌ی تابلۆکه‌ی جێریکۆ ئه‌م شاکاره‌ش له سه‌ره‌تادا ناونیشانه‌که‌ی بریتی بوو له : ( دیمه‌نێکی نمایشی سه‌نگه‌ر) به‌ڵام له کاتی هه‌ڵواسینی بۆ یەکەمجار له مۆزه‌خانه‌ی لۆکسه‌مبورگ ناوه‌که‌ی گۆراوه . بیگومان که‌سایه‌تی ئه‌و کچه که‌نجه سنگ رووته سه‌مبۆلی میله‌تی ئازاد ده‌کات و ئه‌م به‌کارهێنانی ئافه‌رتی رووت ئاماژه‌یه بۆ ئازادی . ئه‌م تابلۆیه‌ش چه‌ندین باس و توێژینه‌وه‌ی زانستی له سه‌ر نوسراوه و بۆتە مایه‌ی گفتوگۆی میژوو نوسان و ره‌خنه‌گرانی هونه‌ری پلاستیکی فەرەنسی، هه‌ر دوو ئەم تابلۆیانه به‌دی ده‌کرێن ئه‌مرۆ له مۆزه‌خانه‌ی لوڤر له پاریس وه ده‌بینین کاتێک ده‌چیته به‌ر ده‌م هه‌ر یه‌ک له‌م دوو تابلۆیانه زۆرترین ژماره‌ی بینه‌ران بۆ خۆیان را ده‌کێشن. ئیجا با تێۆدۆر جێریکۆ و دیلاکروا قوتابخانه‌ی نیو کلاسیکی هونه‌ری شیوه‌کاری به‌جێ بهێلین و بێنه سه‌رده‌می نوێ . بە بۆچوونی هەندی شارەزایان کاریگەری هو‌نەری پلاستیکی (شێوەکاری) لە سەر شانۆ یان پێچەوانەکەی زیاتر لە سەدەی بیستەهەمدا پەرەی سەندووە، ئەم کاریگەریەش دەگەرێتەوە بۆ « هاوکاری نێوان هونەرمەندانی شیوەکاری لەگەڵ هونەرمەندانی شانۆ وە بە تایەبەتی دەرهێنەرەکان وە بە شیوەیەکی دیاری راستەوخۆ ئەم جۆرە کاریگەریانە بە دی دەکرێن بە تایەبەتی لە کارەکانی كاندنسکی ، مەلڤیچ ، وەک شانۆکار لە بەرهەمەکانی ئەنتۆنا ئارتۆ یان کانتۆر . چەند هو‌نەری شانۆ لێکۆڵینەوەکان و توێژینەوەکانی هونەرمەندانی شێوەکار بۆ خۆی دەقۆزێتەوە ، هێندەش هونەرەکانی یینین رەخنەیان لێدەگیرێ لە بەر نەبوونی لایانی زیندووی هونەرەکە) ، وەه زانراوە شانۆ دەچێتە چوارچێوەی هونەرە زیندووەکان. سەما ، شانۆ ، کۆنسێرتی مۆسیقا ، ئەو هونەرانەی کە مرۆڤ راستەوخۆ پێشکەشیان دەکات نەک وێنەی مرۆڤ بە ناراستەوخۆی- سینەما ، تەلەڤیزیۆن ، ئەنتێرنێت وە بەگشتی هو‌نەری شێوەکاری یان هونەرەکانی تر بە هو‌نەری مردوو داندەنرین ، هەرجەندە هەست و دەروونی مرۆڤیش بزوێنن) ، هەر لە بەر ئەم هۆیەشە کە شانۆ بە هونەرێک دەژمێرێت کە ناونراوە بە « هونەرە مەزنەکان « یان « هو‌نەری شایان « . هو‌نەری شانۆ کاتێک لە شێوەکاری نزیک دەبێتەوە کە لە چوارچێوەی پراکتیکی (کرداری)هونەریەکەی خۆی دەردەچێت ، بە واتایەکی تر هەر رووداوێک دەبێتە نمایشێکی شانۆی بەڵام لەسەر تەختەی شانۆ پێشکەش نەکراوە . ڵیرەدا ئەو جیاوازییە روون دەبێتەوە لەنێوان نمایش و شانۆ ، بۆ نمونە دەتوانین (شەرە کەڵەشیر یان شەرە سەگ) بە نمایش دابنێن ؟ فەیلەسۆفی فەرەنسی (رۆلاند بارت) Roland Barthes (1915-1980) لە یەکێک لە لێکۆڵینەوەکانی نوسیویەتی : (رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئوتۆمبیل یان کاتێلک دوو وەرزشەوانی بۆکس لێک دەدەن … ئەمانە نمایشن ، بەڵام ئایا شانۆن ؟ بێگوومان نا ، چونکە لایانێکی تری تێدا نییە ئەوێش بابەتی گێرانەوەی چیرۆکێک) واتا هەبوونی چیرۆکی نووسراو، مەرجی سەرەکی شانۆیی نمایشە . لە زۆر تابلۆی شێوەکاری هەست بە بوونی چیرۆک دەکەین ، وەک ئاماژەمان پێدا ئەم دیاریدەیە دوو هونەرەکە لێک نزدیک دەکەنەوە . وە بەم جۆرە دەربرینە دەگوترێت « ئەگەر بتوانین بە تەواوی وەریبگێرین بۆ کوردی « : « نمایشی « کە بە فەرەنسی دەوترێت THEATRALITE (THEATRICALITY ) ئەم دوو زاراوەیەش کە لیرە دا بە فەرەنسی و بە زمانی ئینگلیزی نوسیمان ، تارادەیەک نوێن لە بەکار هێناندا ، لە سەرەتای ساڵانی 1960 هاتوونەتە کایەوە لە گەڵ ووشەی (مۆدێرنیتێ) ، پێش ئەو کاتە ئە دوو زاراوەیە نەبوون ، بەڵام پەیوەندییەکان لە نێوان هەر دوو هونەرەکەدا زۆر دێرین ترن . ئاشکراشە کە زۆر لە مێژوو نووسان و شارەزایانی بواری هەردوو هونەرەکە دا لەسەر ئەو خاڵە رێکن کە هو‌نەری شێوەکاری کارێکە بەرهەمی تاکە کەسێکە و شانۆ بەرهەمی کۆمەڵێک هونەرمەندە – نووسەرم دەرهێنەر ، ئەکتەر هەندێ جار مۆسیقاژەن و دیزاینەری دیکۆر و جل و بەرگ و رووناکی و … هەربۆیە شارەزاکان نووسیویانە کە شانۆ هەموو هونەرەکانی تر دەخاتە ئامێزی خۆی . بەڵام لە دوای ساڵانی 1960 شانۆش زۆر بە نەرمی و بە نا راسەوخۆ لاسای شێوەکاری دەکاتەوە ، وە بە تایبەتی لەو جۆر شانۆیانەی کە زیاتر گرنگیان دەدا بە شیوە نەک بە ناوەرۆک . وەک شانۆی کاڵا ، شانۆی دۆکومەت ، شانۆی بەڵگە ، شانۆ ی پانتۆمایم … لە ئاستی دەریرین : ڵیرەشدا جارێکی تر شانۆ باس لە چەندین کێشە و بابەتی جیاواز دەکات کە لەکاتێکدا لە هو‌نەری شیوەکاری کێشەکان بە کورتی یان بە کەمی باس دەکرێن ، بەڵام دەتوانین بڵێین کە هەر دوو هونەرەکە لەخزمەتی ئارەزوو یان هەستی بینەراندان . لە ئاستی دەروونییەوە هەردوو هونەرەکە راستەوخۆ یان ناراستەوەخۆ دەدوێن لەگەڵ بینەر، بەڵام ئایا کامیان کاریگەری زیاترە یان کەمترە ؟ وەڵامی ئەم جۆرە پرسیارانە دەگەرێتەوە بۆ هەست و هزر و ناسکی و بەهێزی بینەرەکە . هەر بینەرێک خاوەنی رابردوویەک و ئەزمونێکە کە جودایە لەگەڵ بینەرێکی تردا . دەروون سنوری هەست و سۆزەکان دیاری دەکات و رابردوو ی هەر تاکە کەسێک وە بە تایەبەتی سەردەمی منداڵی کاریگەری تەواوی هەیە لەسەر بزوتنەوەی هەستی بینەر وە لە سەر کارەکتەر(کەسایەتی) نەک تەنها بینەرە بەڵکو هەموو مرۆڤێک .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure