17/2/2018 08:51 AM

لەسەر فرۆشتنی جۆرە نوقڵێك هۆشداری دەدرێت

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی لەسەر جۆرە نوقڵێك كە لەشێوەی جگەرەدا دروستكراوە، لە راگەیەنراوێكدا هۆشداری دەداتە دایك و باوكان رێگری لە مناڵەكانیان بكەن لە كڕینی ئەوجۆرە نوقڵە.

لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ خاك  نێردراوە، گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاندووە: ئاگاداری سەرجەم دوكاندارو ماركێت و فرۆشگاكانی سنوری شاری سلێمانی دەكەینەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن و فرۆشتنی ئەو نوقڵ و شیرینیانەی كە لە شێوەی جگەرە دروستكراوە قەدەغەیە، ئەوجۆرە نوقڵەش لە بەشێكی ماركێت و دوكانەكانی شاری سلێمانیدا بوونی هەیەو بە منداڵان دەفرۆشرێت.

لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە: لیژنەكانمان بەردەوام چاودێری ماركێت و بازاڕو شوێنە گشتییەكان دەكەن و هەر كەسێك لەوجۆرە نوقڵە بفرۆشێت روبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

قەدەغەكردنی ئەوجۆرە نوقلەش لەكاتێكدایە بەپێی رێنمایییەكان فرۆشتنی هەموو جۆرە خواردەمەنییەك كە لەسەر شێوەی جگەرە دروستكرابێت قەدەغەیە، چونكە كاریگەری خراپ لەسەر خووی منداڵ دروستدەكات.

خاك - راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved