وەرزی سێیەمی درامای شەھرزاد، کە لە دەرھێنانی حەسەن فەتحی و بەرھەمھێنانی سەید محەمەد ئیمامییە، لایەن کۆمپانیای تەسڤیرێ گۆستەر پاسارگاد، به شێوهی سی دی خرایه بازارهوه ههروهها بریاره بە شێوەی ئۆنلاین لە ماڵپەڕی فەڕمیی ھەمان کۆمپانیای ناوبراو، بفرۆشرێت. لە دوای کۆتاییھاتنی وەرزی دووەمی درامای شەھرزاد، کە لە ١٥ زنجیرە پێک ھاتبوو، ڕەخنەگرانی سینەما و تەلەڤیزیۆن وەسفی زۆری درامای ناوبراویان کرد و بە گۆڕانکارییەکی گەورە لە قەڵەمیان دا لەچاو وەرزی یەکەمدا، ئەویش بە ھۆی زمانی دراماتیکییانەی و خەمڵاندنی پەیڤی شیاو بۆ کارەکتەران. ھەرچەندە چیرۆکی وەرزی دووەمی ئەو درامایە مۆدێلی ھێزی خێڵەکی و بنەماڵەیی، نەریتی شوێنگرتنەوە و تۆڵەسەندنەوەی خوێناوی بەسەریدا زاڵ بوو، بەڵام بەپێی گوتەی سەید محەمەد ئیمامی بەرھەمھێنەری درامای شەھرزاد بێت، ”بینەران لە وەرزی سێیەمی ئەو درامایە چیرۆکێکی عاشقانە و ئەڤینداری بەسەر دەکەنەوە و بەپێی مەیل و ویستی ئەوان دەبێت و وێنەی ئەو چیرۆکەیان لا شیرین دەبێت. لە ھەمان کاتدا تێمای وەرزی یەکەم بۆ وەرزی سێیەم دەگەڕێتەوە“. وەرزی سێیەم بە شێوەی وەرزی ڕابردوو ھەموو ھەفتەیەک ڕۆژی دووشەممە بڵاو دەکرێتەوە و بۆ ھەر زنجیرەیەکیش بەرنامەی تایبەتیان دەبێت. ھەروەھا دراماکە لە مانگی ھەشتی ساڵی ڕابردوو کاری وێنەگرتنی دەست پێ کردووە و ھیچ گۆڕانکارییەک لەکارەکتەراندا نەکراوە.
خاك- ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure