ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
لۆركا یه‌كێكه له شاعیر و شانۆنووس و رووناكبیره مه‌زنه‌كانی ئیسپانیا‌و جیهان و به‌رهه‌مه‌كانی به گه‌نجینه‌یه‌كی نایابی ئه‌ده‌بی جیهانی داده‌نرێن. هیچ شاعیر‌و نووسه‌رێكی ئیسپانیا، هێنده‌ی لۆركا ناوبانگی له‌سه‌ر ئاستی جیهان نه‌بووه، بگره ئه‌م پیاوه بۆته ناسنامه‌یه‌ك بۆ ئه‌ده‌بی ئیسپانیا، پارادۆكس له‌وه‌دایه ئه‌م شاعیره مه‌زنه‌ی كه بۆته ناسنامه‌یه‌كی گه‌وره بۆ وڵاته‌كه‌ی، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌یه‌وه به‌ناشیرینترین شێوه كوژراوه و هه‌تاوه‌كو ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ی دیارنییه. مناڵێكی نه‌خۆش لۆركا له 05.06.1898 له گوندی Fuente Vaqueros، سه‌ر به ناوچه‌ی Granada له دایكبووه. باوكی كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ندبووه و خاوه‌نی زه‌یوزارێكی زۆربووه، دایكیشی ژنێكی خوێنده‌واربووه. ئه‌مه‌ش وایكردووه كه لۆركا هه‌ر له منداڵییه‌وه له ژینگه‌یه‌كی خوێنده‌وار و جۆرێك خۆشگوزه‌راندا بژی. راسته له رووی ژیانه‌وه كێشه‌ی نه‌بووه، به‌ڵام له رووی ته‌ندروستییه‌وه كێشه‌ی زۆری هه‌بووه. هه‌تاوه‌كو ته‌مه‌نی چوار ساڵی تووشی نه‌خۆشییه‌كی خراپ بووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه خێزانه‌كه‌ی به‌ته‌مای نه‌بوون، هه‌رئه‌مه‌ش وایكردووه كه له رووی بونیات و كامڵبوونی ئۆرگانه‌كانی له‌شییه‌وه كێشه‌ی هه‌بێت و هه‌تاوه‌كو ته‌مه‌نی چوار ساڵی نه‌یتوانییوه پێ بگرێت و به پێی خۆی بڕوات. مناڵێكی گۆشه‌گیر له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه، نه‌یتوانی تێكه‌ڵی منداڵان بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌سوود بۆ لۆركا و مرۆڤایه‌تی گه‌ڕایه‌وه، چونكه ئه‌م گۆشه‌گیریی و تێكه‌ڵنه‌بوونی منداڵان، وایكردووه كه توانای خه‌یاڵی به‌هێزبێت و كه‌سێكی زۆر هه‌ستیاریش ده‌ربچێت، ئه‌مه‌ش هه‌ر له منداڵییه‌وه رۆحێكی شاعیرانه‌ی تێدا چه‌كه‌ره‌ی كردووه، چونكه ئه‌و دوو توانایه بۆ دروستكردنی شاعیرێكی مه‌زن، رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت. یه‌كه‌م هه‌نگاو به‌ره‌و جیهانی ئه‌ده‌ب و سیاسه‌ت ساڵی 1914 ده‌چێته زانكۆی گرانادا و له كۆلێژی یاسا و زانستی فه‌لسه‌فی ده‌خوێنێت. پاشان ساڵی 1928 ده‌چێته زانكۆی مه‌درید، لێره‌وه ئیتر دونیابینی لۆركا فراوانتر ده‌بێت و كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندی به‌توانا ده‌ناسێت، له‌وانه نووسه‌ری مه‌زنی ئیسپانی Juan Ramón Jiménez هه‌روه‌ها ریژیسۆری ( ده‌رهێنه‌ر) مه‌زنی ئیسپانی Luis Buñuel. ده‌ناسێت. پاشان وێنه‌كێشی سوریالی سیلڤادۆر دالی ده‌ناسێت و په‌یوه‌ندییه‌كی ئێجگار به‌هێزیان پێكه‌وه ده‌بێت، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له كاره‌كانی پێشكه‌شی ئه‌و ده‌كات. جگه‌له‌وه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ شاعیر و نووسه‌ری مه‌زنی شیلی « پابلۆ نیرۆدا» ده‌بێت و كاریگه‌ری گه‌وره‌شی به‌سه‌ر ئه‌م شاعیره‌وه ده‌بێت، كه دواتر نیرۆدا له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا به‌جوانی باسی ئه‌و په‌یوه‌ندییه و كاریگه‌رییه‌كانی لۆركا له سه‌ری ده‌كات. یه‌كه‌م ده‌ستپێك دیاره لۆركاش وه‌كو هه‌موو نووسه‌ر و شاعیرێكی تری جیهان، سه‌ره‌تا ئه‌ویش رووبه‌ڕوی كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ بووه‌و به‌رهه‌مه‌كانی له‌لای خوێنه‌ران و ره‌خنه‌گران به‌باشی بایه‌خی پێنه‌درا. ساڵی 1921 یه‌كه‌مین دیوانی شیعری خۆی به‌ناوی « كتێبی شیعر» بڵاوكرده‌وه به‌ڵام له‌ناو ناوه‌ندی ئه‌ده‌بی و رۆشبیری ئیسپانیدا ده‌نگی نه‌دایه‌وه و بایه‌خی پێنه‌درا. گۆرانیی قه‌ره‌جه‌كان هه‌موو نووسه‌رێك كتێبێكی ده‌بێته ناسنامه‌یه‌ك و پاپسپۆرتێك بۆی، تاوه‌كو به‌ناو جیهانی ئه‌ده‌بدا سه‌فه‌ر بكات و ناوبانگ ده‌ربكات. لۆركاش یه‌كه‌مین هه‌نگاوی ئه‌ده‌بی خۆی له دیوانی شیعری « گۆرانیی قه‌ره‌جه‌كان» ده‌ستپێده‌كات، كاتێك ئه‌م دیوانه‌ی بڵاوبۆوه، ئیتر شۆره‌تی به‌ناوی جیهانی ئه‌ده‌بدا بڵاوبۆوه‌و ناوبانگی ده‌ركرد و ته‌نانه‌ت له‌ناو جیهانیشدا ناسرا. شاعیرێك له نیویۆركه‌وه هه‌مووكاتێك سه‌فه‌ر و گه‌ڕان كاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه ده‌بێت، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر نووسه‌ران و شاعیران، دیاره له ساڵانی پێشوودا سه‌فه‌ركردن كارێكی ئاسان نه‌بووه، هه‌ربۆیه كاتێكیش سه‌فه‌ر كرابێت، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر مرۆڤه‌كانه‌وه جێهێشتووه. لۆركاش له پاش ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی خۆی له بواری شیعردا نا ناسرا، ساڵی 1929 سه‌فه‌ری بۆ كوبا و دواتریش ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا كرد. ئه‌م سه‌فه‌ره‌ش كاریگه‌ری گه‌وه‌ری به‌سه‌ر لۆركاوه هه‌بوو. له‌م سه‌فه‌ره‌یدا سه‌ردانی شاری نیویۆركی كرد و ماوه‌ی ساڵێكیش له به‌شی ناوخۆیی خوێندكارانی زانكۆی كۆڵۆمبیا ژیاوه. له‌م ساڵه‌دا گۆڕانكاری گه‌وره به‌سه‌ر ژیانی لۆركادا هاتووه، پاشتریش دیوانێكی شیعری گه‌وره له دایكبوو. لێره دیوانی « شاعیرێك له نیویۆرك»ی نووسی. له‌م دیوانه‌شدا كۆمه‌ڵێك شیعری شۆڕشگێریی و جوانی بڵاوكرده‌وه. شانۆگه‌ریی دیاره لۆركا ته‌نها شیعری نه‌نووسیوه، بگره له بواری شانۆشدا رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه و به یه‌كێك له شانۆنووسه مه‌زنه‌كانی جیهانیش داده‌نرێت. له پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌فه‌ره درێژه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا، ساڵی 1930 كاتێك گه‌ڕایه‌وه، چه‌ند شانۆیه‌كی گرنگی نووسی له هه‌مووشیان گرنگتر شانۆی» زه‌ماوه‌ندی خوێن و ماڵی بێرناردا ئه‌لبا»یه. زه‌ماوه‌ندی خوێن زه‌ماوه‌ندی خوێن، یه‌كێكه له شانۆگه‌رییه ناسراوه‌كانی لۆركا. چیرۆكێكی تابڵێیت نایابه، لۆركا له‌م به‌رهه‌مه‌یدا باسی شین و شایی ده‌كات. چۆن له پڕێكدا شاییه‌ك ده‌بێته شینێكی قێزه‌ون، لۆركا ساڵی 1928 هه‌واڵی ئه‌م چیرۆكه‌ی له یه‌كێك له رۆژنامه‌كانه‌وه ده‌ستده‌كه‌وێت، كه له یه‌كێك له گونده‌كانی باشووری ئیسپانیا ڕوویداوه. له ساڵی 1932 ده‌ستده‌كات به نووسینی و هه‌مان ساڵ چاپی ده‌كات. كاتێك ساڵی 1932 سه‌ردانی به‌رزایل و ئه‌رجه‌نتینیش ده‌كات، ئه‌م شانۆگه‌رییه نمایش ده‌كات و ده‌نگدانه‌وه‌ی باشی ده‌بێت. ئه‌م شانۆگه‌رییه باسی ژیانی لادێكانی ئیسپانیا ده‌كات، چۆن مه‌سه‌له‌ی ( شه‌ره‌ف، تۆڵه، چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان، دواكه‌وتوویی، هه‌ژاری ) تێدا زاڵه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ی لۆركا، له‌لایه‌ن وه‌رگێری ناسراو مامۆستا عه‌زیز گه‌ردی-یه‌وه كراوه‌ته كوردی. كه‌سێكی فره به‌هره لۆركا جگه له‌وه‌ی شاعیر و شانۆنووسێكی مه‌زن بووه، له هه‌مانكاتیشدا وتاری سیاسی و ئه‌ده‌بی زۆریشی نووسیوه و له رۆژنامه‌كان كاریكردووه. جگه له‌وه‌ش مۆسیقاژه‌نێكی باشیش بووه، شاره‌زاییه‌كی باشی له گیتار و پیانۆدا هه‌بووه. هه‌روه‌ها تابلۆكێشێكی باشیش بووه. لۆركا و به‌ره‌ی چه‌پ هه‌موو مێژوونوسان و لۆركاناسانی جیهان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، كه بیر و تێڕوانینی لۆركا، زیاتر له به‌ره‌ی چه‌پ و كۆمۆنیست بووه. له‌و ساڵانه‌شدا جیهان به‌گشتی و ئیسپانیا به‌تایبه‌تی، هزری چه‌پ و كۆمۆنیستی زاڵبووه به‌سه‌ریدا. له به‌رامبه‌ریشدا هزری فاشیزم زۆر بڵاوبووه، كه دواتر ئه‌م وڵاته ده‌خاته جه‌نگێكی ناوخۆی وێرانكه‌ره‌وه. هه‌ر بۆیه لۆركا لای فاشیسته‌كان وه‌كو شاعیر و هونه‌رمه‌ند و كه‌سێكی به‌هره‌مه‌ند سه‌یر ناكرێت، به‌ڵكه وه‌كو دو‌ژمنێك سه‌یر ده‌كرێت. له‌به‌رئه‌وه زۆركه‌س پێیانوایه، بیری سیاسی لۆركا، زه‌ره‌ری زۆری له‌م نووسه‌ره داوه، كه له كۆتاییشدا ده‌بێته قوربانی ئه‌م فكره‌ی و له‌لایه‌ن فاشیسته‌كانه‌وه ده‌كوژرێت، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌تاوه‌كو ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ی دیار نییه. له 19 ئابی 1936 لۆركا له‌لایه‌ن گروپه فاشیسته‌كانه‌وه تیرۆر ده‌كرێت و ته‌رمه‌كه‌شی له شوێنێكی نادیار ده‌شارنه‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه لۆركا له‌به‌ره‌ی كۆماری و چه‌په‌كانی ئیسپانیا بوو، كه له دژی به‌ره‌ی فاشیسته‌كان به سه‌رۆكایه‌تی فرانكۆ ده‌جه‌نگان، ئه‌و جه‌نگه ناوخۆیه‌ی كه ته‌واوی ئیسپانیای گرته‌وه و ماوه‌ی سێ ساڵی خایاند‌و ماڵوێرانی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌م وڵاته هێنا. لۆركا پێشبینی مه‌رگی كردبوو ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه لۆركا پێشتر وه‌كو بڵێیت هه‌ستی به‌مجۆره مه‌رگه‌ی كردبوو له شیعرێكیدا ده‌ڵێت: من زانیم كه مردووم له قاوه‌خانه‌كان و قه‌برستانه‌كان و كڵێساكاندا به دوای ته‌رمه‌كه‌مدا ده‌گه‌ڕان به‌رمیل و گه‌نجینه‌كانیان كرده‌وه سێ ته‌رمیان دزی ددانه ئاڵتونییه‌كانیان لێده‌رهێنان به‌ڵام هیچ كاتێك منیان نه‌دۆزییه‌وه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی لۆركا دیاره لۆركا چ له شیعره‌كانی و چ له شانۆ و وتاره‌كانیدا، هه‌ستێكی مرۆیانه و ئاشتیخوازانه و شۆڕشگێڕانه زاڵبوو به‌سه‌ریدا و ئه‌مه‌ش به‌جوانی له كاره‌كانیدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه. له رووی كه‌سایه‌تیشه‌وه لۆركا كه‌سایه‌تی تایبه‌تمه‌ندیی هه‌بووه. لۆركا یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی كه له جیاتی نازناوی باوكی، نازناوی دایكی به‌كارهێناوه. ئه‌مه‌ش شتێكی ئاسایی نه‌بووه له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئیسپانیدا، چونكه له‌وكاته‌دا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیاوسالار بووه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه دواتر ئاشكرا ده‌بێت، كه لۆركا كه‌سێكی هۆمۆسێكسوال بووه» زیاتر مه‌یلی هاوڕه‌گه‌زبازی هه‌بووه» ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسپانیدا، شتێكی ئاسایی نه‌بووه. ده‌رئه‌نجام به‌دڵنیاییه‌وه لۆركا یه‌كێكه له شاعیر‌و شانۆنووس و هونه‌رمه‌نده مه‌زنه‌كانی جیهان، كاره‌كانی هه‌تاوه‌كو ئه‌مڕۆش له شانۆ و زانكۆكانی جیهاندا نمایش ده‌كرێت و به‌ڕێزه‌وه سه‌یری به‌رهه‌مه شانۆیی و شیعرییه‌كانی ده‌كرێت. له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌روه‌كو چۆن به‌رهه‌مه‌كانی مایه‌ی رێزی جیهانه، به هه‌مانشێوه‌ش مه‌رگی به‌و شێوه ناشیرینه له‌لایه‌ن فاشیسته‌كانه‌وه، مایه‌ی نیگه‌رانی جیهانه و شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره‌شه بۆ هه‌موو فاشیسته‌كانی ئیسپانیا و جیهان. سه‌رچاوه: زه‌ماوه‌ندی خوێن . لۆركا . وه‌رگێرانی عه‌زیزی گه‌ردی . چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری . چاپی دووه‌م . 2002 ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا. جه‌نگی ناوخۆی ئیسپانیا. چاپی یه‌كه‌م، 2006. Julia Macher. Lorca Ermordet durch spanische Faschisten. www.deutschlandradiokultur.de Faschismus-OpferDichter García Lorca wird exhumiert/www.spiegel.de
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure