18/2/2018 09:35 AM

ئەنتەر میلان سێ خاڵی تری لەدەستدا و رۆماش بردیەوە

لە یارییەكانی هەفتەی 24ی خولی پلەیەكی ئیتاڵیا یانەی ئەنتەر میلان جارێكی تر نەیتوانی بردنەوە بەدەست بهێنێت بەڵام یەكسان نەبوو كە چەندین یارییە بەردەوام یەكسان دەبێت بەڵكۆ بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لەبەرامبەر یانەی جەنەوا شكستی هێنا.


گۆڵەكانی یارییەكە ئەندریا رانۆچیا لەئەنتەر بەهەڵە لەخۆیانی تۆمار كردوە گۆڵی دووەم گۆران پاندیڤی یاریزانی پێشوی یانەی ئەنتەر میلان تۆماری كرد.


بەو بردنەوەیەش جەنەوا خاڵەكانی بەرز بویەوە بۆ 30 خاڵ لە پلەی 12 یەمدایەو ئەنتەریش بە 48 خاڵ و بە شێوەی كاتی پلەی چوارەمی گرتووە .


لەیاریەكی تردا یانەی رۆما توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی ئۆدەنێزی بباتەوەو بە 50 خاڵ لە پلەی سێیەم جێگیر بوو.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved