به‌پێی 28 توێژینه‌وه‌ی جیاجیا، ئه‌گه‌ر دایكان شیری خۆیان به‌ته‌واوی بده‌نه منداڵه‌كانیان ساڵانه ژیانی 800 هه‌زار منداڵی ساوا رزگار ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 20 هه‌زار دایك له شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌دوور ده‌بن. ئه‌و كه‌سانه‌شی ئه‌م مژده‌یه ده‌یانگرێته‌وه ئه‌وانه‌ن كه له‌و ناوچانه‌دا نیشته‌جێن كه سه‌رچاوه‌كانی ئاویان مه‌ترسی پیسبوونیان له‌سه‌ره‌و پاك نین. به‌هۆی ئه‌وه‌ی شیری پاوده‌ر ده‌بێت تێكه‌ڵبكرێت له‌گه‌ڵ ئاودا، سیستمی به‌رگری منداڵه ساواكه زۆرجار ناتوانێت به‌رامبه‌ر به‌كتریاو ڤایرۆسه‌كان پارێزگاری له منداڵه‌كه بكات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی. پرۆفیسۆرێكی زانكۆی پیلۆتاس له به‌رازیل كه هاوكات یه‌كێك له نووسه‌ره‌كانی ئه‌م توێژینه‌وانه‌یه ده‌ڵێت: هه‌ڵه‌یه‌كی باو هه‌یه كه ده‌ڵێن سوودی شیری دایك ته‌نها له وڵاته هه‌ژاره‌كاندا كاریگه‌ری خۆی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه دووره له‌ڕاستیه‌وه. كار‌و هه‌وڵه‌كانی ئێمه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه شیری دایك ده‌توانێت ژیانی خه‌ڵك و پاره‌كانیان بپارێزێت چ له وڵاتێكی هه‌ژار بێت یان ده‌وڵه‌مه‌ند. ته‌نانه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی باری ئابووریان زۆر به‌هێزه به‌كارهێنانی شیری دایك ده‌توانێت مردنی خێرای منداڵی ساوا به‌ڕێژه‌ی سێیه‌ك كه‌مبكاته‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure