به‌هۆی بارودۆخی ئێستا ژیانی مرۆڤه‌كان له هه‌موو وڵاتاندا سه‌خت بووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه بتوانیت ده‌ستی كه‌سانی تر بگریت هه‌وڵبده كرداری جوان بنوێنه، به‌و مه‌به‌سته‌ش له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند خاڵێكی دروست ده‌خه‌ینه‌ڕوو. 1- له‌كاتێكدا پۆشاكی زیاده‌ت هه‌یه‌و به‌كاریناهێنیت هه‌وڵبده كه‌سانی هه‌ژار سوودی لێوه‌ربگرن، هه‌روه‌ها له‌كاتێكدا بڕیار ده‌ده‌یت پۆشاكی كۆن فڕێبده‌یت باشتره بیده‌یت به كه‌سێكی هه‌ژار. 2- كه‌سانی به‌ساڵاچوو به‌رده‌وام هه‌ست به ته‌نهایی ده‌كه‌ن، بۆیه هه‌وڵبده سه‌ردانیان بكه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی شیرین له‌گه‌ڵ كه‌سانی به‌ساڵاچوو بكه‌یت تا هه‌ست به ته‌نهایی و بێ كه‌سی نه‌كه‌ن. 3- به‌رده‌وام هه‌وڵبده رووت خۆشبێت و گرنگی به پێكه‌نین بده تا كه‌سانی تریش پێبكه‌نن. 4- بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به كه‌سێكی میهره‌بان جگه له چاكه‌كردن له به‌رامبه‌ر كه‌سی تردا هه‌روه‌ها گرنگی به ژیانی خۆت بده، كه‌واته لیستێك بنووسه‌ره‌وه به‌هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانت بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزه‌ران بیت و هه‌ستێكی میهره‌بانت لا دروست ببێت. 5- له‌كاتێكدا به هه‌وڵ و ماندوبوونی خۆت ده‌گه‌یت به سه‌ركه‌وتن گرنگی به خۆت بده بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ئاسووده‌یی بكه‌یت، كه‌واته گرنگی به خوێندنه‌وه‌ی كتێب بده‌و هه‌روه‌ها گوێ له گۆرانی ئارامبه‌خش بگره. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure