به‌پێنووسی: مام جه‌لال به‌شی-3- ساڵی خوێندنی 1947-1948 بۆ ئێمه‌مانان ساڵی خه‌باتی نهیبنی بوو له ریزی پارتی‌و له‌ناو خوێندكاران‌دا، هه‌روه‌ك ساڵی راپه‌ڕینی كانوونی دووه‌می 1948 بوو دژی رێكه‌وتننامه‌ی (پۆرتسماوس) كه حكومه‌تی (صالح جه‌بر) ده‌یویست گه‌لی عێراقی پێ به كۆت‌و زنجیری ئیستعماری به‌ریتانیا ببه‌ستێته‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی ویست‌و ئاره‌زوه‌وی گه‌لی عێراق، هه‌روه‌ها ساڵی یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی خوێندكاران بوو له عێراقدا كه له‌ئه‌نجامدا (الاتحاد العام لگلبه العراق) دامه‌زرێندرا. له‌و ساڵه‌دا منت له شانه‌ی سه‌ره‌كی خوێندكارانی پارتی دا بووم‌و لێپرسراوه‌كه‌مان مامۆستا عه‌لی عه‌بدوڵڵا بوو كه بۆ هۆشیار كردنه‌وه‌مان(المادیه الدیالكتیكیه والمادیه التاریخیه) ی وه‌رگێرانی مامۆستا(خالید به‌گداش)ی پێ ده‌گوتین شان به شانی (أسس اللینینیه) و (القچیه القومیه) و (گریق الاستقلال)ی مامۆستا خالید به‌گداش. زۆری نه‌خایاند له‌ناو خوێندكاران‌دا گه‌یشتینه راده‌ی شیوعیه‌كان، 22 ده‌نگ‌و ئێمه‌ش 22 ده‌نگمان هه‌بوو. به‌ڵام له خوێندنگه‌ی سه‌ره‌كی سه‌ره‌تایی كۆیه ئێمه زۆرتر بووین كه‌چی له خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی دووه‌می كۆیه شیوعیه‌كان زۆرتر بوون. من له‌و ساڵه‌دا ئابوونه بووم له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی(الاهالی) ئۆرگانی حیزبی نیشتمانی دیموكراتی كه مامۆستا (كامیل چادرچی) سه‌ركرده‌ی ناسراو و دیموكراتی عێراقی ده‌ری ده‌چواند. به‌هۆی لائه‌و رۆژنامه‌یه‌وه هه‌م ئاگاداری وه‌زعی موعاره‌زه‌ی عێراقی ده‌بووم‌و هه‌میش عه‌ره‌بیه‌كه‌م باشتر ده‌بوو، وه موسته‌ڵه‌حه‌كانی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه فێر ده‌بووم. له مه‌كته‌به‌ی حاجی قادریش رۆژنامه‌كانی(الوگن)و رۆژنامه‌ی ترم ده‌خوێنده‌وه. (الوگن) تا داخرا ئۆرگانی حزبی گه‌لی مامۆستا(عزیز شه‌ریف) دۆستی كورد بوو. پایزی 1947 مان له كۆیه به درێژه‌پێدانی خه‌باتی حیزبی‌و هوشیاری برده‌سه‌ر. ئه‌وسا له كۆیه خوێنده‌واره ناسراوه‌كان پارتی بوون: خوالێ خۆش‌بوو (كه‌ریم تۆفیق) كه حقوقی ته‌واو كردبوو به‌ڵام مودیری رێژه‌ی توتن بوو له كۆیه ئینگلیزیشی باش ده‌زانی‌و زۆریش تێ گه‌یشتووبوو، كاك مه‌سعودی مه‌لای گه‌وره كه هه‌م حقوقی ته‌واو كردبوو هه‌م عه‌ره‌بی زانێكی نایاب‌و خوێنده‌وارێكی زیره‌كی ناودار بوو-جگه له مامۆستایان عه‌لی عه‌بدوڵڵا، حه‌مه‌ده‌مین مه‌عروف، به‌كر ئیسماعیلی پارێزه‌ر‌و عومه‌ره سووری پارێزه‌ر‌و هه‌ندێكی تریش. من بۆ یه‌كه‌م جار له مامۆستا(مه‌سعود محه‌مه‌د) ناو‌و باسی (پلیخانۆف) م بیست. مامۆستا مه‌سعودیش ئه‌وسا ماركسی بوو. به‌ڵام زۆر مه‌دحی (پلیخانۆف)ی ده‌كرد. وه‌ك له‌بیرم بێ به ئینگلیزی كتێبه‌كه‌ی (التفسیر المادی للتاریخ)ی پلیناخۆفی هه‌بوو، و بۆی باس ده‌كردین. پاشان له ساڵه‌كانی په‌نجا به‌ولاوه، مامۆستا مه‌سعود ره‌خنه‌ی له دوگماتیزمی ستالین‌و توندوتیژی یه‌كه‌ی ده‌گرت به‌ڵام زۆر موعجه‌ب بوو به لینین. مامۆستا (كه‌ریم تۆفیق) یش(ده‌رباره‌ی رێكخستن)ی ستالینی هه‌بوو به ئینگلیزی، ئه‌ویش پاشان له په‌نجاكاندا هه‌ندێ باسی بۆ لێی ده‌خوێندینه‌وه به‌تایبه‌تی ده‌رباره‌ی كادر. مامۆستا حه‌مه‌ده‌مین مه‌عروف ئینگلیزی باش نه‌ده‌زانی به‌ڵام هه‌وڵی فێربوونی ده‌دا. زۆر باشم له‌بیره كه 1948 به سه‌فه‌ر چوومه به‌غدا بۆ به‌شداری له كۆنگره‌ی خوێندكارانی عێراقدا پاره‌ی دامێ تا له مه‌كته‌به‌ی مه‌كه‌نزی كتێبه‌كه‌ی(جۆن ریدی) بۆ بكڕم (ده رۆژه‌كه‌ی دنیای هه‌ژاند the days that shook the world (كه بۆم هێنایه‌وه كه‌وته خوێندنه‌وه‌ی به یارمه‌تی قامووس‌و ناوبه‌ناویش هه‌ندێ شتی بۆ باس ده‌كردین لێی. له‌و پایزه‌دا كه پڕ باران‌و پاشان به‌فر بوو. ده‌رسی ریازه‌مان (وه‌رزش) زۆرتر له‌به‌ر سۆبه‌ی سنفه‌كه‌مان به ده‌مه‌ته‌قه‌و موناقه‌شه‌ی سیاسی ده‌برده‌سه‌ر. مامۆستای ریازه‌مان مامۆستا(كه‌ریم ئه‌حمه‌د) سكرتێری ئێسته‌ی حیزبی شیوعی كوردستانی عێراق بوو. مامۆستا كه‌ریم شیوعیه‌كی به‌جۆش‌و خرۆش بوو. مامۆستایه‌كی ساده‌و رووخۆش بوو. هه‌رچه‌نده هه‌میشه ده‌مه‌ته‌قه‌مان ده‌بوو، به‌ڵام هه‌رگیز كه‌م لوتف نه‌بوو له‌گه‌ڵما. هه‌رچه‌نده من له وه‌رزشدا ته‌نها (پینگ پۆنگ)م ده‌زانی‌و یاری یه‌كانی ترم نه‌ده‌كرد به‌ڵام هه‌میشه (سه‌د) ی ده‌دامێ چونكه ده‌ره‌جه‌كانی ترم باش بوون. زۆر جاریش له‌رووی هه‌ڵده‌زیقینه‌وه به‌ڵام هه‌ر به خۆشی یه‌وه وه‌رامی ده‌داینه‌وه. دیاره ئه‌وسا به‌لای مامۆستا كه‌ریمیشه‌وه كورد نه‌ته‌وه نه‌بوو، هه‌قی حزبی خۆشی نه‌بوو، قه‌ومیه‌تیش كۆنه‌په‌رستی بوو. ئه‌وه‌ی راست بێت ئه‌ده‌بیاتی ماركسی به عه‌ره‌بی زۆر كه‌م بوو. ئه‌وه‌ی هه‌شبوون له ئه‌وروپاوه وه‌رگێڕدرا بوو. له ئه‌وروپاش قه‌ومیه‌ت ئه‌و گیانه شۆڕشگێر‌و پێشكه‌وتنخوازه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نه‌مابوو، به‌ڵكو شێوه‌ی فاشیزم‌و نازیزمی به‌خۆیه‌وه گرتبوو، بۆیه زۆر دزێو بووبوو. پاشان تێ گه‌یشتم كه مامۆستا(برایم ئه‌حمه‌د) چه‌ند له‌سه‌ر هه‌ق بوو كه ئاواتی ده‌خواست‌و ده‌یگوت: خۆزیا ماركسیه‌ت له چینه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به كوردستانیشه‌وه ده‌هات. چونكه چینیش وه‌ك ئێمه وڵاتێكی نیمچه موسته‌عمه‌ره‌و نیمچه ده‌ره‌به‌گایه‌تی بوو. شۆڕشه‌كه‌شی شۆڕشی رزگاری‌و دیموكراتی بوو، كه (ماوتسی تۆنگ) دیموكراسی نوێی بۆ دارشتبوو. بۆیه له‌بیرمه دوو جاریان مامۆستا(كه‌ریم ئه‌حمه‌د)م ته‌نگاو كرد له ژوری سنفه‌كه‌و ده‌وره‌ی سۆپه‌كه‌دا: جارێكیان به‌وه‌ی له خوتبه‌كه‌ی مامۆستا (خالید به‌گداش) دا بۆ كۆنگره‌ی حیزبی شیوعی سوریا‌و لوبنان دا هاتبوو ده‌ڵێ(….فنحن والله وگنیون وقومیون منژ تفتحت عیونا علی الحیاه)، دیاره دوای ئه‌وه‌ی ته‌عریفی نیشتمانپه‌روه‌ر‌و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری ده‌كات. جارێكی تریشیان (القاعیده)یه‌كمان ده‌ست كه‌وتبوو كه تێیدا وتاری سكرتێری (حشع) مامۆستا فه‌هد (هێشتا شه‌هید نه‌بوو) تێدابوو به ناونیشانی (الشعب الكردی بحاجه الی حزب عمل ولیس الی حزب امل). له‌و مه‌قاله‌یه‌دا مامۆستا یوسف سلمان یوسف (فه‌هد) دان ده‌نێ به پێویستی بوونی حیزبێك بۆ رێبه‌ریی گه‌لی كورد‌و به‌ڵێنیشس ده‌دا كه (حشع) پشتیوانی له‌و حیزبه بكات. جگه له‌مه وتارێكی تریشی هه‌بوو به‌ناوی (الشعب الكردی بین حانه‌و مانه) له‌وێشدا دان به مافی چاره‌نووسی گه‌لی كورددا ده‌نێت. به‌لامه‌وه سه‌یره كه ئێسته‌شی له‌گه‌ڵ بێ حشع خۆی ده‌بوێرێ له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو وتاره. وه هه‌رچه‌نده به حسابی خۆیان(المۆلفات الكامله) ی شه‌هید فه‌هدیان بڵاو كردۆته‌وه به‌ڵام ئه‌و دوو وتاره‌ی تیا نین! زۆر باش ده‌بوو گه‌ر برا شیوعیه‌كانمان یان هه‌ر كه‌سێكی تر ئه‌و دوو وتاره‌ی لا ده‌ست كه‌وێت سه‌رله‌نوێ بڵاویان بكه‌نه‌وه. ئه‌وی راستی بێت مامۆستا كه‌ریم له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و بیه‌گژداچوونه‌وه‌و قڕه‌قڕه‌ی له‌گه‌ڵم ده‌كرد، هێشتا رێزی لێ ده‌گرتم‌و ده‌ره‌جه‌ی باشی ده‌دامێ. منیش له‌وساوه خۆشم ده‌وێت‌و رێزم بۆی هه‌یه كه پێم وایه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌م‌و ئه‌و رێزه‌م جگه له‌و هه‌ڵوێست‌و ره‌فتاره‌ی له‌گه‌ڵ خۆمدا ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ ئه‌م شتانه‌ی خواره‌وه: 1-مامۆستا كه‌ریم تێكۆشه‌رێكی خاكی، ره‌شۆكی، جه‌ماهیری بوو. ئێمه‌مانانی خوێندكاری خۆی، وه‌ك خۆی ته‌ماشا ده‌كردین‌و رێزی لێ ده‌گرتین. زوویر نه‌ده‌بوو لێمان‌و حه‌قدی لێ هه‌ڵنه‌ده‌گرتین. 2-كه گیرا له زیندان دا خۆڕاگر‌و ئازا بوو، به سه‌ربه‌رزی بۆی هاته‌ده‌ر. 3-دوای به‌ره‌ڵابوونی له زیندان له كۆیه بێ ئیش بوو. ده‌ستی كرد به كرێكاری كردن، كرێكاری گه‌چ‌و قوڕ‌و به‌رد. به‌وه‌ش ناوبانگی چووه ئاسمانی كۆیه. هه‌موو كه‌س به ناحه‌زه‌كانیشه‌وه به رێزه‌وه ته‌ماشایان ده‌كرد. ته‌نانه‌ت بیستبووم كه كاكه زیاد ئاغای خوالێخۆشبوو كه زۆر له‌ژێر هێرشی شیوعیه‌كاندا بوو-كه به كرێكاری دیبووی گوتبووی ئه‌و رۆژانه‌كه‌ی پێ ده‌دات‌و رۆژانه‌ی كرێكارێكیش له‌جیاتی ئه‌و ده‌دات. به‌ڵام مامۆستا كه‌ریم قبووڵی نه‌كردبوو. به‌و جۆره جوامێری‌و دلێری یه له‌ناخی دڵی ئێمه‌ماناندا جێگه‌ی خۆی كرده‌وه‌و پێم واتیه هه‌تا سه‌ریش هه‌ر مایه‌وه. ئه‌وسا ئێمه‌مانان وه‌ك نموونه‌ی تێكۆشه‌ری نموونه‌ی شۆڕشگێر ته‌ماشامان ده‌كرد‌و خۆشمان ده‌ویست كه پێم وایه له دڵ‌و ده‌روونمان هه‌رگیز نه‌سرایه‌وه. ساڵی 1948 له سه‌ره‌تایه‌وه، ساڵی په‌ره‌سه‌ندنی خه‌بات‌و هه‌ڵچوونی ناره‌زایی گه‌لی عێراق بوو. له پایزی ساڵی 1947 دا حكومه‌تی صالح جه‌بر ده‌ستی به ره‌فتاری دڕاندانه كردبوو دژی حزبه سیاسی یه‌كان جگه له داپلۆسینی(حزب التحرر الوگنی) زیندانی كردنی مامۆستا (یوسف سلمان یوسف) و هاورێكانی، هه‌ردوو حزبه‌كه‌ی (گه‌لی) مامۆستا عه‌زیز شه‌ریف‌و (یه‌كێتی نیشتمانی) ی مامۆستا(عه‌بدولفتاح ئیبراهیم) یشی به خۆیان‌و رۆژنامه‌كانیانه‌وه داخستبوو. چوار ئه‌فسه‌ره نه‌مره‌كه‌ی كوردیشی هه‌ڵواسیبوون. به تۆقاندن‌و گرتن‌و بڕین گه‌ره‌كی بوو زه‌مینه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمانی به‌نده‌گیه‌تی عێراق بۆ به‌ریتانیا نوێ بكاته‌وه. وا دیار بوو صالح جه‌بر كه یه‌كه‌مین سه‌ره‌ك وه‌زیری شیعه‌ی عێراقه گه‌ره‌كی بوو بۆ ئاغاكانی ئه‌وسای عێراق بسه‌لمێنێ كه له نۆكه‌رایه‌تی ئیستیعمار‌و دامركاندنه‌وه‌ی جوڵانه‌وه‌ی رزگاری‌و دیموكراسی عێراق‌و داپلۆسین‌و ڕاونانی ئازادیخوازاندا هیچی كه‌متر نی یه له سه‌ره‌ك وه‌زیره سونیه‌كانی وه‌ك (نووری سه‌عید‌و ئه‌رشه‌د عومه‌ری‌و هتد..). بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌می 1948 دا رووی كرده له‌نده‌ن‌و ده‌ستی كرد به ته‌سریحاتی ناڕه‌وای دڵته‌زێن. خوێندكارانی كولیه‌كانی به‌غداش به‌تایبه‌تی خوێندكارانی كولیه‌ی حقوق نه‌یان كرده نامه‌ردی هه‌ر زوو به خۆپیشاندان‌و دادانی دروشمی بروخێ‌و بمرێ وه‌رامیان دایه‌وه. له‌و خۆپیشاندانانه‌دا كه به‌غدای ورووژاند‌و پاشان راپه‌ڕینی 1948ی لێ بۆوه، كاكی كاكان (عومه‌ر مسته‌فا ده‌بابه) ده‌ورێكی قاره‌مانانه‌ی بینی له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی پۆلیس‌و پێشخستنی خۆپیشاندانه‌كاندا، ئێمه‌مانان ئه‌وسا هه‌م به كاكه ده‌بابه زۆر سه‌ربه‌رز بووین‌و هه‌م به كاك صالح روشدی كه ئه‌ندامێكی چالاكی پارتی‌و خه‌تیبێكی عه‌ره‌بی زانی ده‌نگ گه‌وره‌ی ئازا بوو. هه‌رچه‌نده خۆی ئه‌ندام وورد‌و كورتیله بوو. به‌ڵام به‌راستی كه‌ڵه‌شێری خۆپیشاندانه‌كان بوو. به ده‌نگه زوڵاڵه‌كه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌وروژاند. ئه‌وه‌ی ئاستی بێت هه‌رچه‌نده راپه‌ڕینی(كانوونی دووه‌می 1948) راپه‌ڕینێكی جه‌ماهیری بوو، به‌ڵام لیژنه‌ی هاوكاری نێوانت پارتی‌و شیوعی‌و حیزبی گه‌ل‌و باڵی پێشكه‌وتنخوازی حیزبی نیشتمانی دیموكراتی ده‌وری رێبه‌ریان هه‌بوو له هه‌ڵگیرساندن‌و به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانه‌كاندا، به‌تایبه‌تی له شاری به‌غدادا كه برا فه‌یلیه‌كانمان ده‌ورێكی زۆر كاریگه‌ر‌و قاره‌مانانه‌یان هه‌بوو له خۆپیشاندانه‌كاندا. ئه‌وسا رۆڵه دلێره‌كانی فه‌یلی له ریزی پێشه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ره‌كان‌و شووره‌یان بوون له‌رووی په‌لامارده‌رانی پۆلیسدا. راپه‌ڕینی كانوونی دووه‌می 1948 له سه‌ره‌تای ساڵی 1948 دا چه‌ندین چالاكی‌و پاشان خۆپیشاندانی خوێندكاران روویاندا. هه‌ر كه خه‌به‌ری رێكه‌وتنی وه‌فدی صالح جه‌بر له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا له (پۆرتسموس) بڵاو بۆوه، خوێندكاران ده‌ستیان كرد به خۆپیشاندان‌و ده‌ربڕینی ناره‌زایی له دژی ئه‌و رێكه‌وتنه. حزبه‌كانیش به‌یان‌و نووسین‌و وتاره‌كانیان هه‌ر بۆ هاندانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی عێراق بوو له‌دژی ئه‌و رێكه‌وتنه. حیزبه نهێنی یه‌كانیش كۆمیته‌یه‌كی هاوكاریان پێكهێنا پارتی ئێمه‌ش یه‌كێك له‌و حیزبانه بوو. حیزبی شیوعی عێراقی‌و حیزبی گه‌ل‌و باڵی پێشكه‌وتنخوازی حیزبی نیشتمانی دیموكراتی به سه‌رۆكایه‌تی شه‌هید كامل قازانجی پێكه‌وه ئه‌و كۆمیته‌یان پێكهێنا. نوێنه‌ری پارتی مامۆستا ره‌شید قادر(سه‌رۆكی ئێسته‌ی مه‌حكه‌مه ته‌مییزی یه‌كه‌ی هه‌ولێر) بوو كه پاشان له‌سه‌ر به‌شداری یه‌كه‌شی سێ ساڵ زیندانی كرا، دوای خیانه‌ت‌و ئیعترافی (مالیك سه‌یف)ی لێپرسراوی حشع له‌سه‌ریان. نوێنه‌ری پارتی گه‌لیش شه‌هید عه‌بدولره‌حیم شه‌ریف براغی مامۆستا عه‌زیز شه‌ریف بوو. نوێنه‌ری (حشع) یش مالیك سه‌یف بوو كه پاشان بوو به جاسوسی ڕستكراوی (تحقیقاتی جینائی). شه‌هید كامیل قازانجیش نوێنه‌ری باڵه‌كه‌ی خۆیان بوو. ئه‌و كۆمیته‌یه ده‌ورێكی گرنگیان بینی له په‌ره‌پێدان‌و گه‌شه‌پێدانی خۆپیشاندانه‌كاندا. ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی ده‌گرته‌وه ئه‌وه‌بوو كه نه‌ك هه‌ر مامۆستا ره‌شید له رێبه‌رایه‌تی رێكخستنی خۆپیشاندانه‌كمان بوو، به‌ڵكو رێكخستنه‌كانی پارتی به‌تایبه‌تی له‌ناو برا فه‌یلیه‌كان‌و ئینجا خوێندكاران‌دا ده‌وری گرنگیان بینی. كاكه عومه‌ر ده‌بابه قاره‌مانێكی خۆپیشاندانه‌كان بوو، وه‌ك ده‌بابه‌ی خۆپیشانده‌رانیش بوو. له‌بیرمه رۆژێكیان شاری كۆیه خرۆشا. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی خه‌به‌ری شه‌هیدكرانی كاكه ده‌بابه بڵاو كرایه‌وه. من خۆم یه‌كسه‌ر له مه‌كته‌به‌وه چوومه به‌ریدی كۆیه‌و ته‌له‌فۆنم له‌گه‌ڵ به‌غدا كرد‌و بۆم ده‌ركه‌وت كاكه ده‌بابه-شكور-زیندووه، ته‌نها بریندار بووبوو له خۆپیشاندانه‌كاندا كۆیه‌ش ده‌كوڵا. بۆ یه‌كه‌م جار له‌نێوان پارتی‌و حشع هاوكاری كرا بۆ خۆپیشاندان له شاری كۆیه. له‌بیرمه كه مامۆستا عه‌لی عه‌بدوڵڵا ئێمه‌ی كۆكرده‌وه‌و داوای لێكردین خوێندكاران ساز‌و ئاماده بكه‌ین بۆ خۆپیشاندان. ده‌نگ‌و باسی خۆپیشاندانیش له به‌غدا رۆژ به رۆژ ده‌گه‌یشته كۆیه‌و باسی كوشت‌و كوشتار ده‌كرا‌و باسی قاره‌مانیه‌تی برا فه‌یلی یه‌كان‌و كوژرانی خه‌ڵك ده‌كرا. هه‌موو ئه‌وانه‌ش خه‌ڵكیان هان ده‌دا بۆ خۆپیشاندان، ئه‌وه‌بوو خۆپیشاندانه‌كانی جه‌ماوه‌ری به‌غدا حكومه‌تی ناچار كرد كه واز له رێكه‌وتنه‌كه بهێنێت‌و ئیستیقاله بدات. به‌تایبه‌تی دوای شه‌ڕه خوێناوی یه‌كانی ناو كۆڵانه‌كانی به‌غدا‌و سه‌ر جیسری نێوان ره‌سافه‌و كه‌رخ. له كۆیه‌ش خۆپیشاندانێكی گه‌وره رێكخرا، هه‌ردوو حیزب پارتی‌و حشع به‌شداریان تێدا كرد. نائیبی كۆیه‌ش له په‌رله‌مانی عێراقی كاكه زیادی خوالێخۆشبوو،, كه له‌گه‌ڵ نائیبه موعاریزه‌كانی تری عێراق ئیستیعفای دابوو به‌شداری كرد له خۆپیشاندانه‌كه‌و ده‌قی ئیستیعفاكه‌شی دا به كاك عه‌لی عه‌بدوڵڵا تا بۆ خۆپیشانده‌رانی بخوێنێته‌وه. ئێمه‌ی خوێندكاران ده‌ستی یه‌كترمان گرتبوو له ریزی پێشه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كه بووین‌و سرودی نیشتمانی‌و شۆرشگێڕانه‌مان ده‌خوێنده‌وه. كه گه‌یشتینه به‌رده‌ركی سه‌را له جیاتی پارتی مامۆستا عه‌لی عه‌بدوڵڵا خوتبه‌ی دا. ئه‌وه‌نده‌ی له بیرم مابێت ده‌ستپێكه‌كه‌ی به‌وه كرد كه موژده‌ی دا به گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان كگه خوێنه‌كانیان به‌فیرۆ نه‌چووه. نوێنه‌ری حشع له خوتبه‌كه‌یدا هه‌ندێ قسه‌ی له ستالینه‌وه هێنابوو، به‌ڵام نه‌یگوت ستالین به‌ڵكو گوتی مامۆستای گه‌وره. خه‌ڵكی كۆیه‌ش وایان زانی نیازی مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه‌یه، بۆیه هه‌ندێكیان هاواریان كرد: هه‌زار ئه‌حمه‌ت له گۆڕی بێت‌و هه‌ندێكیش بۆی گریان! دوای ئه‌و خۆپیشاندانه‌ش، شاری كۆیه هه‌ر خرۆشا بوو، رۆژانه ده‌نگ‌و باسی حكومه‌ت گۆڕان‌و ئیجازه‌دانه‌وه‌ی رۆژنامه‌كان به‌تایبه‌تی (الوگن)و (السیاسه) و (الاساس)ی سه‌ر به حشع له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی گۆڤاری (نزار) یش به كوردی‌و عه‌ره‌بی ده‌گه‌یشته كۆیه‌و خه‌به‌ری گۆڕاندنی حكومه‌ت‌و دانانی حكومه‌تێكی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی سید محمد الصدری ئه‌ندامی مه‌جلسی ئه‌عیان‌و به‌شداری سه‌رۆكی حزبی (الاستقلال) خوالێ خۆش‌بوو محمد مهدی كوبه. دوای سه‌ركه‌وتنی خۆپیشاندانه‌كان‌و روخاندنی وه‌زاره‌تی صالح جه‌بر ئینجا وه‌فدی هه‌موو شاره‌كان روویان ده‌كرده به‌غدا. شاره‌كانی كوردستانیش به شاری كۆیه‌شه‌وه، وه‌فدی خۆیان ساز دا‌و ناردنیان بۆ به‌غدا. ئه‌وسا نه‌ختێك ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی به خه‌ڵك درابوون. بۆیه خه‌ڵكیش به ناردنی وه‌فد بۆ به‌غدا داخوازی یه‌كانی خۆیان نارد بۆ كاربه‌ده‌ستانی به‌غدا.له كۆیه‌ش وه‌فدی جه‌ماوه‌ر نێردرا بۆ به‌غدا‌و له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كانی تری كوردستان هه‌م چه‌پكه گوڵ ده‌به‌ن بۆ سه‌ر گۆڕی شه‌هیدان‌و هه‌م داخوازی یه‌كان به كاربه‌ده‌ستان راده‌گه‌یه‌نن كه یه‌كێك له‌و داخوازیانه ئازادكردن‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی برا بارزانیه‌كان بوو. له‌و ساڵه‌شدا نه‌ورۆز شور‌و شه‌وقێكی تری به خۆیه‌وه گرت.هه‌م پارتی نه‌ورۆزی خۆی كرد‌و هه‌م حشع/یش نه‌ورۆزی جیاوازی خۆیان سازدا. له نه‌ورۆزی پارتی دا منیش وتارێكم هه‌بوو ئه‌وه سێیه‌مین جار بوو كه له نه‌ورۆزدا خوتبه‌م ده‌خوێنده‌وه. یه‌كه‌مین جار خۆم خوتبه‌یه‌كی كورتم نووسیبووه‌وه‌و خوێندمه‌وه. ساڵی 1947/یش لێپرسراوی پارتی خوتبه‌ی بۆ نووسیبوومه‌وه، به‌تایبه‌تی مامۆستا حه‌مه‌دمین مه‌عروف. هی ساڵی 1948 خۆم نووسیبوومه‌وه‌و مامۆستا عه‌لی عه‌بدوڵڵا بۆی ته‌سحیح كردبووم. نه‌ورۆزی حشع له هه‌ولێره‌وه وه‌فدێكیان بۆ هێنابوو، یه‌كێكیان لاوێكی ژیكه‌ڵه‌ی ئێسك سوك‌و ده‌نگ خۆش‌و به ته‌مه‌ن بچووك كه دوو له براكانی شیوعی بوون‌و له‌گه‌ڵ خۆیان هێنابوو، ئه‌ویش بولبولی خۆش ئاواز‌و ده‌نگ زێرین كاكه هۆمه‌ری دزه‌یی بوو. ئه‌وی كاك ئه‌نوه‌ر‌و كاك محسن دزه‌یی برای شیوعی بوون، كه‌چی كاكه ئه‌حمه‌د حه‌مه‌دمینی نه‌مر‌و كاك سه‌عدی دزه‌یی كاكی پارتی بوون. سه‌یر ئه‌وه‌بوو ناودارانی وه‌فده‌كه‌ی هه‌ولێری حشع كوڕه ئاغاكانی دزه‌یی بوون، نه‌ك كرێكاران‌و جوتیارانی هه‌ولێر! زۆربه‌شیان پاشان له حشع‌و شیوعیه‌ت په‌شیمان بوونه‌وه‌و به‌ره‌و راستی راست رۆیشتن، به‌ڵام كاكه هۆمه‌ر له‌وانه نه‌بوو نه ئه‌وسا شیوعی‌و نه پاشانیش دژیان بوو. به‌ڵكو هه‌تا ده‌هات ژیرتر‌و هوشیارتر ده‌بوو تا بووه لاوێكی كوردپه‌روه‌ری پێشكه‌وتنخوازی مۆدێرن كه نه‌ك هه‌ر له چالاكیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و له هه‌ردوو فێستیڤاڵی لاوان‌و خوێندكارانی دنیا له ڤارسوڤیا‌و مۆسكۆ شۆره‌سوارێكی گۆڕه‌پانی لاوانی كوردستان بوو، پاشان له بواری سیاسه‌ت‌و خوێنده‌واری‌و ئه‌ده‌ب‌و مۆسیقا‌و گۆرانیش شۆره‌سوارێكی ئه‌وتۆی لێ ده‌رچوو، گه‌ر كوردستان جۆری فیدراڵ یان سه‌ربه‌خۆیی هه‌با ئێستا ئه‌ویش یه‌كێك ده‌بوو له ئه‌ستێره پرشنگداره‌كانی ئاسمانی دنیای هونه‌ر‌و گۆرانی‌و سینه‌مای جیهانی. هه‌روه‌ك ئێسته‌ش ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شی هونه‌ر‌و گۆرانی‌و مۆسیقای ئاسمانی كورده‌واری‌و كوردستانی گه‌وره‌یه.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure