به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه كه پردی تانجه‌رۆ به‌كارنه‌هێنن، چونكه به‌هۆی لافاوه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر روخانی پرده‌كه هه‌یه. ده‌قی ئاگادارییه‌كه... ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێران ده‌كه‌ین مه‌ترسی رووخان له‌سه‌ر پردی تانجه‌رۆ دروستبووه، به‌هۆی كاریگه‌ریی بارانبارین و كه‌وتنه‌وه‌ی لافاوه‌وه، بۆیه هاتوچۆی سلێمانی بڕیاریدا ئه‌مبه‌ر‌و ئه‌وبه‌ری پرده‌كه به‌ربه‌ست بكات و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر پرده‌كه ڕابگرێت. له به‌رامبه‌ریشدا هاووڵاتیان ده‌توانن له‌رێگای عه‌ربه‌ت و داره ره‌شه‌وه بچنه قه‌ره‌داغ تاوه‌كو كاتی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و حاڵه‌ته. خاك - راگه‌یاندنی هاتوچۆی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure