پێشانگای تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند رێبوار سه‌عید له‌ژێر ناوی "عه‌فرین نیشتمانی به‌رخودان" ده‌كرێته‌وه. پێشانگاكه كات 3:30ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی 25-2-2018 له هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌كرێته‌وه، كه تێیدا هونه‌رمه‌ند 35 كاری نوێی دیجیتاڵی تایبه‌ت به عه‌فرینی به‌رخودان نیشان ده‌دات. ئه‌و پێشانگایه به سپۆنسه‌ری شێوه‌كار چرۆ موئمن ده‌كرێته‌وه‌و ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure