به‌هۆی نه‌شیاوی خواردنیه‌وه، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر هه‌نگوینیدا ده‌گیرێت و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نێت له پشكنین ده‌رنه‌چووه بۆیه له‌ناوده‌برێت. گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتی: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه پشكنین بۆ ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كانه ده‌كرێت كه كۆمپانیاكان عه‌مباریان كردووه، تا دڵنیابنه‌وه له سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی ئه‌و خوارده‌مه‌نی و كاڵا‌و شمه‌كانه‌ی له كۆگاكاندا عه‌مباركراوه. وتیشی: به‌گومانی نه‌شیاوی به‌كارهێنانی له كۆگاكانی كۆمپانیای بورهان ده‌ست به‌سه‌ر جۆره هه‌نگوینێكدا ده‌گیرێت و نموونه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی تاقیگه ده‌كه‌ن بۆ پشكنین، وه‌ڵامی به شیاوی خواردن نیه، ده‌گه‌ڕێته‌وه. گۆران قادر وتیشی: مێژووی دروستكردن و به‌سه‌رچوونی كێشه‌ی نییه، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگوینه كه تام و بۆنی و قه‌باره‌ی شوشه تێكراوه‌كانی بۆ فرۆشتن جیاوازه، به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه. هه‌روه‌ها، بڕی هه‌نگوینه ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه زیاتر له یه‌ك تۆن و پێنج سه‌د كیلۆگرامه‌و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵاوه بڕیاری له‌ناوبردنی دراوه، خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه. سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له هاووڵاتیان ده‌كات له‌كاتی كڕین و بازاڕكردندا گرنگی به مێژووی دروستكردن و به‌سه‌رچوونی ئه‌و خۆراك و ماددانه بده‌ن كه به‌كاریده‌هێنن، هه‌روه‌ها داواشده‌كات له هه‌بوونی هه‌ر كاڵا‌و شمه‌كێكی گوماناوی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاگاداربكه‌نه‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure