جەستن بیبەری لەدایکبووی ١/٣/١٩٩٤ی کەنەدایە و یەکێکە لە دیارترین و بەناوبانگترین گۆرانیبێژە کەنەدییەکان و گەنجترین ئەستێرەی هونەریی جیهانە. جەستن بیبەر لەگەڵ دایکی ژیاوە و گەورە بووە، لە منداڵییەوە باوکی بە جێی هێشتوون و تەنها بوون، دوای ئەوەی لە پێشبڕکێیەکی توانای گەنجانی ناوخۆیدا بەشداری کردوە و پلەی دوەمی بەدەست هێناوە، ناسراوە و دواتر دایکی یەکەمین ڤیدیۆی گۆرانییەکانی لە یوتیوب بڵاوکردۆتەوە و بۆتە سەرەتای ناساندنی جەستن. جەستن لە تەمانی ١٨ ساڵی خەڵاتی پڕفرۆشترین هونەرمەندی کەنەدیی وەرگرتووە و دواتر لە ٢٠١٣ و ٢٠١٥ چەندین خەڵاتی گەورەی جیهانی بە دەستهێناوە و بۆتە یەکێک لە ئەستێرە بەناوبانگەکانی جیهان، لە بواری بانگەشەی بازرگانیشدا جەستن ناوێکی گەورەی خۆرئاواییە و بۆتە نوێنەر و ناوی کەمپینی بانگەشەی بازرگانی کۆمپانیای کالڤین کلاین. جەستن بیبەر بۆتە ناوێکی دیاری میدیاکان بەوەی هەوادارێکی هەرزەکار و گەنجی زۆری هەیە بە تایبەت زۆرینەیان مێینەن و لەو تەمەنە کورتەشیدا خاوەنی زیاتر لە ٢٥٠ ملیۆن دۆلارە، هەروەها پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کچە نمایشکار پاولین پۆولەر هەیە.
خاك- ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure